شایی ئاوات: شەقام وەڵامی متمانەکردنی بە ژن دایەوە

شایی ئاوات: شەقام وەڵامی متمانەکردنی بە ژن دایەوە

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پێنج ژن لە سنووری بازنەی سلێمانی توانیویانە بەبێ سیستمی کۆتا سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنن.

شایی ئاوات، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی لە پۆستێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوو گرافیکی بڵاوکردووەتەوە کە یەکەمیان وێنەی ئەو حەوت ژنەیە کە لەساڵی 2025 پۆستی باڵایان لە سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین وەرگرتووە، دووەمیشیان وێنەی پێنج ژنە پەرلەمانە دەرچووەکەی شاری سلێمانییە.

شایی ئاوات، لەپۆستەکەدا سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کردووەو نوسیویەتی، “ی بەهێزی متمانەکردن بە ژن تەنها لەنێو حکومەتدا قەتیس نەبوو، سنورەکەی بڕی و هاتە نێو کۆمەڵگاشەوەو بوو بەدەنگێکی بەرز”.

هەروەها دەڵێت، “هەر دوێنێش شەقام و خەڵک وەڵامی ئەو ەیان دایەوە و پێنج ژنی تریان بەبێ پێویستی سیستمی کۆتا رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد”.

شایی ئاوات دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت کە لەساڵی 2025 من یەکێک بووە لەو حەوت ژنەی کە پۆستی باڵایان لەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین وەرگرت.

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 1,076 📊 Click Here