شانەی قەیرانەكان: پێنج گوندی کەرکوک بەهۆی لافاوەوە گەمارۆ دراون و كارەباشیان بڕاوە

شانەی قەیرانەكان: پێنج گوندی کەرکوک بەهۆی لافاوەوە گەمارۆ دراون و كارەباشیان بڕاوە

جار بینراوە: (1.1K)

سەرۆكایەتی شانەی قەیرانەكان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت، حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ كردنەوەی گەمارۆ لەسەر پێنج گووندی كەركوك كە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانی پێگەیشتووە.

فەریق روكن جەعفەر بەتات، سەرۆكی شانەی قەیرانەكان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەئێستادا پێنج گوند لە كەركوك بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە بەتەواوەتی گەمارۆ دراون و رێگاوبانیان تێكچووە و كارەباشیان بڕاوە”.

وتيشى، “هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و پارێزگای كەركوك لەوەدا چڕبووەتەوە تاوەكو بگەین بەو گوندانە و دەستی یارمەتیان بۆ درێژ بكەین”.

ئاماژەشیكرد، “بەهاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان و پارێزگای سەڵاحەدین چارەسەرێكی بەپەلەش بۆ پردە روخاوەكەی دووزخورماتوو دەدۆزنەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 881 📊 Click Here