شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی بایکۆتی دەنگدان دەکەن، مافی خۆیان پێشێل دەکەن

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوانەی بایکۆتی دەنگدان دەکەن، مافی خۆیان پێشێل دەکەن

جار بینراوە: (1.2K)

- عومەر ئەحمەد

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لەدوای ئەوەی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە سلێمانی دەنگیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند رایگەیاند، “دەنگ بەو لایەنە بدەن کە دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات”.

لە وەڵامی پرسیاری عومەر ئەحمەد، پەیامنێریکە پرسی چیت هەیە بۆ ئەو کەسانەی بایکۆتی دەنگدان دەکەن شاناز ئینراهیم ئەحمەد وتی، “ئەوانەی بایکۆتی دەنگدان دەکەن، مافی خۆیان پێشێل دەکەن”.

وتیشی، “کێشەکانی هەرێم لە بەغدا چارەسەر دەکرێن”، جەختی لەوەشکردەوە، “دەبێت لایەنەکان دوای هەڵبژاردن پێکەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی داویانە بە خەڵک”.

راشیگەیاند، “چ لەکاتی هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن قسەی بەرز و نزم هەبووە لەنێوان لایەنەکان هەبووە، بەڵام لە کۆتایدا هەر دەبێت پێکەوە کاربکەین”.

بابەتى تر

👤
Live: 37 Today: 2,020 📊 Click Here