شارەزایەکی گەردونناسی: لافاو لە هەموو ناوچە نزمەکانی سنووری سلێمانی دروستدەبێت

-
شارەزایەکی گەردوونناسی لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات و دەڵێت، “لافاو لە هەموو ناوچە نزمەکانی سنووری سلێمانی دروستدەبێت”.
لوقمان حەوێز، شارەزای گەردوونناسی رایگەیاند، “هەوری سوپەر سێڵ دروستبووە لە ناوچەکانی گەرمیان لە خوارووی کەلارەوە تاوەکو سلێمانی و دەوروبەری و بەرەو سنووری ئێران دەڕوات بەرەو ناوچەکانی چەق و رۆژهەڵاتی سلێمانی و پێنجوین و هەڵەبجە چەند کاتژمێرێکی دەوێت تا تەواو تێدەپەڕێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “تەنیا ئەم سوپەر سێڵە 30 بۆ 50 میللیمەتر بارانی پێیە تا تێدەپەڕێت ئەگەری لافاو لە هەموو ناوچە نزمەکانی ئەو شوێنانە هەیە زۆر ئاگاداربن، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو هاونیشتیمانیان”.















Post Comment