شاره‌زایه‌كی ئابووری ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو

نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری عێراقی له فه‌یسبووك له‌ژێر ناوی رێككه‌وتنی نه‌وتی نێوان به‌غدا و كوردستان چی له‌خۆده‌گرێت؟، نووسیویه‌تی:
یه‌كه‌م: رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌شت كۆمپانیای بیانی ئه‌نجامدرا. جگه له كۆمپانیاكانی دی ئێن ئۆی نه‌رویجی و كۆمپانیاكانی گه‌نه‌ل ئینێرجی توركی به‌هۆی داواكارییان بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پێدانی شایسته داراییه‌كانی پێشوویان، كه بڕی 300 ملیۆن دۆلار بوو ته‌نها بۆ كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، له كۆی گشتی یه‌ك ملیار دۆلار كه كۆی سه‌رجه‌م شایسته داراییه دواكه‌وتووه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كانه كه له كوردستان كار ده‌كه‌ن و داوای ده‌كه‌ن.
دووه‌م: قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنه‌كه به هه‌نارده‌كردنی 190 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا ده‌ستپێده‌كات له كۆی به‌رهه‌می ئێستا كه 240 هه‌زار به‌رمیله، 50 هه‌زار به‌رمیلی ده‌مێنێته‌وه و بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه.
سێیه‌م: له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بڕی 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ته‌رخانكراوه بۆ دابینكردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه، بۆ كۆمپانیاكان به شێوه‌ی نه‌وتی خاو نه‌ك پاره‌ی نه‌ختینه‌یی.
چواره‌م: ئه‌م ڕێكخستنه تا كۆتایی ساڵ كاری پێده‌كرێت و له ساڵی نوێوه مانگانه نوێ ده‌كرێته‌وه تا كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی تێچووی وردی به‌رهه‌مهێنان دیاری ده‌كات.
پێنجه‌م: حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر داواكاری كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت له كوردستان كه رێككه‌وتنه‌كه به نووسراو بێت نه‌ك به زاره‌كی و تۆماركراو بێت و دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس وه‌ك لایه‌نی حوكمڕان و گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێككه‌وتنه دیاریكراوه.
شه‌شه‌م: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (وود ماكنزی) به‌ریتانی واژۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك راوێژكاری ته‌كنیكی به وردی تێچووی به‌رهه‌مهێنان دیاری ده‌كات. ئه‌وكات ده‌توانرێت رێككه‌وتنی ئێستا ببێته رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی.















Post Comment