شاخەوان عەبدوڵڵا: رێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت

-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ، پرۆپۆزەلی رێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت”.
ئاماژەی بەوەرکرد، “رێککەوتنی نەوتی و نانەوتی و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە”.
شاخەوان عەبدوڵڵا وتی، “پرۆپۆزەلی ڕێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی هاتووە لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا تورکییەکان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان”.
لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان روونیکردەوە، “گواستنەوەی مامۆستایان لە چوارچێوەی بودجەدا نەبوو، بەڵام دەسەڵاتی خۆمان وەکو سەرۆکایەتی بەکارهێنا بە گواستنەوەی 15 هەزار و 900 فەرمانبەر و مامۆستای ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا، بەڵام بیری شۆڤێنی ئەوەندە زاڵ بەسەریاندا ئەو گواستنەوەیان بەڕەوا نەبینی و دەنگیان لەسەر نەدا”.















Post Comment