شاخەوان عەبدوڵا: بێدەنگ نابین تا تەواوی زەوی جووتیارانی کورد دەگەڕێتەوە

شاخەوان عەبدوڵا: بێدەنگ نابین تا تەواوی زەوی جووتیارانی کورد دەگەڕێتەوە

جار بینراوە: (1.5K)

– 
ئەمڕۆ هەینی 7ـی تشرینی دووەمی 2025، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکیدا له فهیسبووك رایگهیاند كه “بێدەنگ نابین تا ئەو کاتەی تەواوی زەوی جووتیارانی کورد دەگەڕیتەوە و گرێبەستی هاوردە پوچەڵ دەبێتەوە”.

جێگیر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “دوای گەیشتنی زانیاری بەوەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک تاوەکو ئێستا گرێبەستی عەرەبی هاوردە نوێدەکاتەوە سێ نوسراومان ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ کرد و ئەویش لەسەر ئەو بابەتە ئاگاداری کەرکوک و دیاله و سهڵاحهدین کردەوە کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکرێت، چونکە ئەو گرێبەستانە بەگوێرەی یاسا پوچەڵ بوونەوەتەوە و زەوییەکان دەگەرێتەوە بۆ خاوەن زەوییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 129 Today: 742 📊 Click Here