×

سەلاحەدین بەهائەدین: یەكێتی و پارتی بەو هەموو پۆستە باڵایانەی کە لە بەغدا هەیان بووە، نەیان توانیوە كێشە و گرفتەکان چارەسەر بكەن

سەلاحەدین بەهائەدین: یەكێتی و پارتی بەو هەموو پۆستە باڵایانەی کە لە بەغدا هەیان بووە، نەیان توانیوە كێشە و گرفتەکان چارەسەر بكەن

جار بینراوە: (1.1K)

-

ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2025، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ ئەندامان و لایەنگران و رێكخستنەكانی یەكگرتوو لە قەزای چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە رایگەیاند، “یەكێتی و پارتی بەو هەموو پۆستە باڵایانەی کە لە بەغدا هەیان بووە، نەیان توانیوە كێشە و گرفتە سەرەكیەكانی میللەتەكەمان چارەسەر بكەن و خزمەتی پێویست بە هاوڵاتییانی هەرێم بكەن، لەبەر ئەوەی هەر كەسێكیان ناردووەتە بەغدا وەك میوان بوەو كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی و بەرژەوەندی حزبی كردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە رابردوو ئێستاشدا یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان خەڵكانی دڵسۆز و دەستپاك و راستگۆ و بوێری ناردووەتە بەغدا و لەگەڵ كەمی ژمارە خزمەتێكی زۆریان بە خەڵك و خاكی كوردستان كردووە”.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیشیكردەوە، “كاندیدانی لیستی یەكگرتوو جارێكی دیكە بەڵێن دەدەن چۆن لە رابردوودا لەقۆناغە هەستیار و چارەنووسسازەكاندا داكۆكیكاری مافی سەرەكی خەڵك و خاك بوون، لە داهاتووشدا بەزیادەوە بەردەوام دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش شەرم ناكەین و لەسەر هەموو ئاستەكان داوای پشتگیری لە هاوڵاتییان دەكەین و شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەك بۆ سەرخستنیان”.

سەڵاحەدین بەهائەدین وتی، “جارێكی دیكەش جەختدەكەینەوە كە ئاڕاستەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن ئەگەر دەستكاری شەخسەكانیش نەكرێت بەدڵنیاییەوە دەستكاری حكومڕانی لەناوچەكە دەكرێت و بەئەگەری زۆرەوە عێراقیش بەدەر نابێت لێی، سەرەڕایی هەوڵەكانی تری دوا هەوڵی بەرپرسانی عێراق بۆ خۆبەدوور گرتن لەكردەی سەربازی پرۆسەی هەڵبژاردنە كە زلهێزانی جیهان و ناوچەكەش چاوەڕوانی ئەنجامەكەی دەكەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 1,542 📊 Click Here