×

سەلاحەدین بەهائەدین: سەنەوی ئۆپۆزسیۆن بوون بەناوی یەكگرتووەوەیە

سەلاحەدین بەهائەدین: سەنەوی ئۆپۆزسیۆن بوون بەناوی یەكگرتووەوەیە

جار بینراوە: (13)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025، کەرنەڤاڵی بانگەشەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو تیادا، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ێکی پێشکەشکرد.

سەلاحەدین بەهائەدین رایگەیاند، “سەنەوی ئۆپۆزسیۆن بوون لە كوردستان بەناوی یەكگرتووی ئیسلامییەوەیە و پێش 20 ساڵ لەمەوبەر ئێمە بارەگاكانمان سوتێندراو بۆ فرەیی و ئۆپۆزسیۆن بوون و ڕەئی جیاواز خوێنمان رشت و لەهەمان كاتیشدا سەبر و ئارامیمان گرت و نەمانهێشت شەڕی برا كوژی و ناوخۆ جارێكی دیكە دروست ببێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەئێستاشدا كە بارودۆخەكە لەسەر ئاگرە، پێویستە ئەوانەی لە عێراقن بەهەموو پێكهاتە و نەتەوە جیاوازەكانەوە تێبگەن كە عێراق عێراقێكی ئیتیحادی فیدراڵییە”.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو وتی، “ئێمە میللەتی خۆمان خۆشدەوێت و لەو پێناوەدا بۆ داهاتوو دەمانەوێت ئەو دۆخە خراپە تێپەڕێت كە لەسایەی دەسەڵات و حوكمڕانی خراپ بەسەر ئەم گەلە هاتووە”.

وتیشی، “ئێمە كاندیدانێكی بەهێز و دەستپاك و بوێر و حەقبێژمان ئامادەكردوە تا لە سەنگەری پەرلەمانەوە خزمەت بە دۆزی كورد و مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بكەن و شەڕی قوت و موچە و خاك و دەستور بكەن بە یاساو پڕۆژەو كار و بەرنامەكانیان”.

راشیگەیاند، “لە شاری رۆشنبیران و شاری كاك ئەحمەدی شێخ و شاری قوربانیدان و دەنگە ناڕازییەكان و ئازایەتی و بوێریەوە، داواكارین هاوكارمان بن بۆ سەرخستنی ئەم لیستە تا خزمەتی زیاتر بكەین”.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 2,462 📊 Click Here