سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان: ڕێژەی سەوزایی لە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی لە 35% تێپەڕانـد

_
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان رایگەیاند، ڕێژەی سەوزایی لە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی لە 35% تێپەڕانـد.
ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان دەڵێت: ڕێژەی سەوزایی لە سەروو ستانداردی ەوەیە کە بێجگە لە (پارکی ئازادی، دایک، هەواری شار، باخی گشتی، دەیان باخچەی تر لە ناو شاری سلێمانی و دارستانی گۆیژە)، سێ ملیۆن و سێ سەد هەزار دار و گوڵ لە ناو شاری سلێمانیدایە، واتە هەر هاوڵاتییەک سێ داری بەر دەکەوێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت 50% ئۆکسجینی پاک بۆ شارەکە دابینـکراوە بۆ هەر هاوڵاتییەک.
دەشڵێت: جێگای دەست خۆشیـیـە لە هۆشیاری هاوڵاتیـان و هاونیشتیمانیـان و تیمەکانی بەڕێـوبەرایـەتـی باخچـەکان و شارەوانی و فەرمانگەی ژینگە و برایانی پۆلیسـی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار بوونە لە زیاترکردنی ئەم ڕێژەیە.















Post Comment