سەرچاوەیەک: پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەی مانگەکانی دیکەش بنێردرێت

سەرچاوەیەک: پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەی مانگەکانی دیکەش بنێردرێت

جار بینراوە: (930)

_

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025 کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێکرد، تێیدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دا.

سەرچاوەیەک بە لەنیا بەختیار، پەیامنێریی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خودی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بابەتی مووچەی هێنایە پێشەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، سوودانی پرسیاری لەبارەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی رێککەوتنی نەوت ئاراستەی وەزیری نەوت کرد، پاشان وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەکرد کە هەموو رێکارەکان تەواوبوون تەنها یەک کۆمپانیا نەهاتووەتە ناو رێککەوتنەکەوە کە ئەویش ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نزیکەی 60 بۆ 65 هەزار بەرمیل نەوتە.

وتیشی: “سوودانی وتی ئەمە دەستکەوتێکی باشە و یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2003ـوە بەم جۆرە نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆ هەناردە بکرێت.”

ئاشکراشی کرد، دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی کرد کە دەستبکات بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بەوەی کە ئایا مووچەی مانگەکانی دیکە چۆن دەبێت، ئەو سەرچاوەیە بەی راگەیاند، “دۆخەکە زۆر باشە و پێم وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچەی مانگەکانی دیکەش دەنێردرێت و بابەتەکە زۆر ئاسانتر بوو بەراورد بە ماوەکانی رابردوو، چونکە ئەو کێشانەی ماون کێشەی گەورە نین و دەتوانن بگەنە رێککەوتن.”

بابەتى تر

👤
Live: 46 Today: 1,545 📊 Click Here