سەركردەیەكی هاوپەیمانەكەی سودانی: هەولێر رۆڵی تەرازوو دەبینێت لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا

سەركردەیەكی هاوپەیمانەكەی سودانی: هەولێر رۆڵی تەرازوو دەبینێت لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا

جار بینراوە: (1.1K)

سەركردەیەكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، رۆڵی هەولێر بەرز دەنرخێنێت لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقدا.

عەدنان دەنبوس، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەنالی مەیادین رایگەیاند، “هەولێر رۆڵی تەرازوو دەبینێت لە پێكهێنانی حكومەتى عێراقدا”.

وتيشى، “مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام لایەنی چارەسەر بووە و لە زۆربەی ئەو كێشانەی روودەدەن ئەو هۆكاری چارەسەركردنیان بووە”.

دووپاتیشیكردەوە، “گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد و گەڕانەوە بۆ كورد خۆ ئامادەكردنە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و هەمیشە رۆڵ و ئامادەییان هەبووە لە حكومەتەكانی عێراقدا”.

بابەتى تر

👤
Live: 50 Today: 2,340 📊 Click Here