سەبارەت بە هێرش و تاوانکاری و دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا

سەبارەت بە هێرش و تاوانکاری و دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا

جار بینراوە: (1.5K)

١. دەبێت کوردانی تاراوگە و چالاکوانەکان ئەم کارەساتە بەرەو ڕووی هەموو وولاتانی جیهان بکرێتەوە، وە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، و نەتەوە یەکگرتووەکان، کە چۆن بەڕەسمی لەسەر ئاستی دەوڵەت، حكومەتە تیرۆرستەکەی جۆلانی ڕێگا بە جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ دەدات.

٢. هەموو خەلکی ئازادیخوازی جیهان ورێکخراوە مرۆییەکانی جیهان ئاگادار بکرێتەوە لە نیفاق و بێ حورمەتی سیاسەتی وولاتەکانیان کە بێ دەنگ و تەماشاکارن کە چۆن جۆلانی سوپای عەرەبی تیرۆرست و درندە هەموو زیندانیە تیرۆرستە داعشیەکان دەشکێنن و ئازادیان دەکەن؟

کە ئەمەش پێچەوانەی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتیەکانە دژ بەداعش و هاوپەیمانێتی نێودەلەتی بۆ لەناوبردنیان کە چۆن شکستی پێدەهێنرێت؟ کە تا ئێستا داعش گەورەترین مەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان

٣.هەموو رێکخراوە ئیسلامیەکان لە عەرەبی، لێیان بپرسن، ئەمە لەگەڵ بنەما و شەریعەی ئیسلام دەگونجێت؟ لەبەرچاویانە چۆن رێگە بە قەتڵ و عامی میللەتێكی موسڵمان لەسەر خاکی خۆی دەدرێت؟

ئایا چ ئاینێك هەیە لە دنیادا خوێنی خەڵکی بێتاوان حەلال بکات؟ وە لێیان بپرسین، ئایا بەرگری لەخەڵکی موسلمان ناکەن؟ ئایا خەلکی ڕۆژئاوا و هەسەدە بە موسڵمان ئەژمار ناکەن؟ بە مولحید و كافریان دەزانن؟

ئەو کەسایەتی و رئکخراوانەی حساب بۆ قیامەت و ڕووبەڕووبوونەوەی خالق ناکەن و لەخوا ناترسن؟

بەڵام حساب بۆ ئەردۆغان و قەتەر و عروبە دەکەن؟ هەرچەندە ئەم رێکخراوانە و کۆمەڵێك کەسایەتی هەن کە حەماس بە ڕەسمی تاوانباریان كردوون بەوەی کە بەکرێگیراوی تورکیان، وە ناوەکانیان ڕاگەیەنرا کە نیو ملیار دۆلاریان لە یارمەتیە کۆکراوەکان کە بەناوی خەڵكی غەزە کۆکراونەتەوە دزراون و لە تورکیا قووتدراون؟

٤. وە پێویستە بەفەرمی و بەئاشکرا حیزبە ئیسلامیەكانی کوردستان لەسەر ئەم باردۆخە هەڵوێستی خۆیان دەرببرن کە بواری بێ دەنگ بوونی تێدانیە؟ وە بەتایبەتی لەسەر قێزەونترین کاری نا مرۆڤایەتی تیرۆرستەکان کە بۆ تاڵانی کردن و سەربڕین و دەستدرێژی کردن تەکبیر و ناوی خوا بەکاردەهێنن؟

وە دەبێت وەڵامیان هەبێت بۆ ئەم هێرش و هەڵوێستانەی تیرۆرستانی سوپای عەرەبی داعشی سوریا، ئایا پێشێلکاری قورئانی پیرۆز و هەلتەکاندنی بنەماکانی ئیسلام نیە؟

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 1,083 📊 Click Here