×

‎سی و چاوار ساڵە زەرد و سەوز

‎سی و چاوار ساڵە زەرد و سەوز

جار بینراوە: (21.1K)

فەرهەنگ فەرهاد

سی و چوار ساڵە هەمان جوت بنەماڵە حکوم ڕانیکی نا درووستی مافیا گەری ئەکەن خاک فرۆشتن و دزی و قاچاخ چێتی ئەکەن لە ژێر ناو نیشانی خزمەتی هاوڵتیان ئەکەن کەچی هەر ئەم حکوم رانیە سەقەتە کەسێک دژیان بوەستێ هەزار تۆمەتی بۆ هەل ئەبستن یان راپێچی زیندانی ئەکەن یان وەک ئێمە دەر بە دەری ئەکەن یان ئەی کوژنو بێ سەروو شوێنی دەکەن سی و چوار ساڵە چاکی ئەکەن نەک بۆیان چاک نەکرا بەلکو خراپتر و خراپتریان کرد سی و چوار ساڵە بۆ خۆیان هەوڵ ئەدەن بۆ نەوەکانیان هەوڵ ئەدەن کەچی میلەتیش لە قوربەسەری ئەژی سی و چوار ساڵە هەمان سیاسەتی سەقەت سی و چوار ساڵە مافی خەلکی ئەخۆن سی و چوار ساڵە کاری خراپ نەماوە نەیکەن سی و چوار ساڵە خاکم ئەفرۆشن کەچی هەر پارتی و یەکێتی لەم کاتەیا بانگەشی چاک سازی دەکەن ئێوە سی و چوار ساڵە هەمان ئەقڵێتن هەمان سیاسەتی سەقەت پەیرەو دەکەن هێشتاش بەتەمان حکومی میلەتێکی مەزلووم بکەن ئێوە سی وچوار ساڵە بۆتان چاک نەکراوە هەرگیزیش بۆتان چاک ناکرێ بۆیە من داواکرم لە خەلکی وڵاتەکەم ئنجارە لەم هەل بژاردنە دوور لەم دوو حیزبە حیزبێکی تری هەڵ بژێرن کەسانی شارەزاو بە ئەزموون گەنج بێنە پێشەوە حوکمێکی راست و درووست بکەن حیزبێک حکوم بکات پیاوی هیچ دەوڵتێک نەبێ سەر بە هیچ گروپێکی تایفە گەری نەبێت هیوای وڵاتێکی ئارام ئەخوازم دوور لە حیزبی بنەماڵە و تایەفەگەری

بابەتى تر

👤
Live: 127 Today: 2,129 📊 Click Here