سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ماڵ جیایی چی ده‌كه‌ن؟ 33 ساڵه حكومڕانن و مووچه‌تان پێ‌نادرێت

–
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌و هه‌موو داهاته‌ی كه له نه‌وتی بۆری و قاچاخ و له ده‌روازه سنوریه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و داهاته ناوخۆیه‌كان ده‌سیان ده‌كه‌وێت، ناتوانن موچه‌ی یه‌ك مانگ بده‌ن، ده‌شڵێت: “ماڵ جیایی چی ده‌كه‌ن؟”.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌كه‌ی، وتی: “لێره‌و له‌وێ گوێ بیستی قسه‌وباس له‌سه‌ر ماڵ جیایی ده‌بین كه 33 ساڵه حكومڕانن به‌و هه‌موو داهاته‌ی كه له نه‌وتی بۆری و قاچاخ و له ده‌روازه سنوریه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان و داهاته ناوخۆیه‌كان ده‌سیان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌غداد نه‌بێت ناتوانن موچه‌ی یه‌ك مانگ بده‌ن كه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكه”.
ئه‌مینداری گشتی رووبه به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌ڵێت: “ئیتر چۆن داوای ماڵ جیایی و جیابونه‌وه له‌به‌غدا ده‌كه‌ن”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانیدا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختیكرده‌وه كه “به‌رنامه‌و كاری لیستی ژماره 278 خزمه‌تی زیاتره به هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی سته‌ملێكراو له‌ڕێگه‌ی به‌غداده‌وه”.
داواشی له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد “پشتگیرمان بن بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی ژماره 278 له زاخۆوه تا گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه”.
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند كه “هه‌مووان ئه‌و شایه‌تیه ده‌ده‌ین به‌چه‌ند كاندیدێكی كه‌م خزمه‌تێكی زۆر كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌كانمان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زیاتر بن ئه‌وا دڵنیا بن كه خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌بێ جیاوازی”.















Post Comment