“سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌دان”

 
 ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی  له هه‌واڵێكی بهپهلهیدا رایگه‌یاند كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له (پیرمام) له كۆبوونه‌وه‌دان.
تا ئێستاش میدیای پارتی هیچ شتێكی له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له په‌راوێزی سه‌ردانێكیدا بۆ پاریس، باسی له‌وه‌كردبوو كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment