سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی: ئه‌مریكا وێستگه‌كانی كاره‌با بۆردومان بكات، كه‌نداو نوقمی تاریكی ده‌كه‌ین

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی: ئه‌مریكا وێستگه‌كانی كاره‌با بۆردومان بكات، كه‌نداو نوقمی تاریكی ده‌كه‌ین

جار بینراوە: (193)


سهرچاوهیهكی ئێرانی رایگهیاند كه “ئهگهر ئهمریكا وێستگهكانی كارهبا بۆردومان بكات كهنداو نوقمی تاریكی دهكهین و “بابولمهندهب” دادهخهین.

سهرچاوهیهكی باڵای ئێرانی به ئاژانسی “ڕۆیتهرز”ی ڕاگهیاندووه ئهگهر بارودۆخهكه له كۆنتڕۆڵ دهربچێت، ئهوا هاوپهیمانانی ئێران، گهرووی بابولمهندهب دادهخهن.

 ئهمه وهك كاردانهوهیهك بۆ ههڕهشهكانی دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا، سهبارهت به لێدانی وێستگهكانی كارهبای ئێران.

ئهو سهرچاوهیه ئاماژهی بهوهش كردووه ئهگهر ئهمریكا هێرش بكاته سهر وێستگهكانی كارهبای ئێران، ئهوا تهواوی ناوچهكه و سعودیه نوقمی تاریكییهكی ڕهها دهبن.

بابەتى تر

👤
Live: 69 Today: 1,870 📊 Click Here