سكای نیوز: مه‌زڵوم عه‌بدی داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی له سوریا ده‌كات

 
 كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی له سوریا كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات عه‌بدی تێكه‌ڵكردنی ته‌واوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی له‌گه‌ڵ سوپای سوریا ره‌تكرده‌وه “له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان وه‌ك به‌شێك له سوپا به‌بێ یه‌كگرتنی ته‌واو”.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگری سوریا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌دوای پێكدادانه‌كانی حه‌له‌ب راگه‌یاند.
ئاگربه‌ست له شاری حه‌له‌ب دوای ئه‌وه هات كه به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا كوژران و هاوڵاتییه‌كیش له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كاندا گیانی له‌ده‌ست دا
  
 به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی سوریا، له‌باره‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی شه‌وی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی درۆنه‌وه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی كوردنشینی شاری حه‌له‌ب؛ شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه.
محێدین حه‌مۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خالید فه‌جر له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی كوردنیشین له حه‌له‌ب رایگه‌یاندووه: “له شه‌ڕی شه‌وی رابردوودا كه‌سێكی سڤیل كوژراوه و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون”.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment