سبەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی .
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند, “سبەی دووشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.
ئاماژە بەوەکراوە، “هاوکات مووچەی مانگی تەموز و مووچەی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لە دوای 1/1/2025 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.















Post Comment