سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

جار بینراوە: (1.4K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەکی نوێ ئاڕاستەی جوتیارانی سنوورەکە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 21-01-2026 ئەو جوتیارانەی تاوەکو ئێستا پارەی چەکی ساڵی 2015یان وەرنەگرتووە ئاگادار کرانەوە لە ماوەی 15 رۆژدا سەردانی سایلۆ بکەن، ئێستا بە مەبەستی هاوکاری و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی جووتیاران، بڕیار درا وادەکە بۆ 15 رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، جوتیاران دەتوانن لە 11-02-2026 تاوەکوو 25-02-2026 سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بە مەبەستی رادەستکردنی چەکەکانیان و تەواوکردنی رێکارەکان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.

👤
Live: 95 Today: 2,057 📊 Click Here