سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە
.jpg)
-
سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025، سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، “داواکارین لەو جوتیارانەی کە گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان لە پەنجا تۆن بەرەو خوارە (رصیدەکانیان) لە مستندی ژمارە بیطاقەی یەک بۆ مستندی ژمارەی بیطاقەی 113 سبەی سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو جوتیارانەی پشگیریەکانیان لەسەر و پەنجا تۆنەوەیە با سەردانمان نەکەن”.
دووشەممەی رابردوو 22ی ئەیلولی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بەی رایگەیاند، “پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان کراوە بۆ ئەوەی دابەشبکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ ئەم قۆناغە پشکی هەرێمی کوردستان 57 ملیار دینارە و 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک تەرخانکراوە”.















Post Comment