زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێم کاراکرا

_
 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی ناوچە یەکانى دەرەوەى هەرێم کەرکوک، خانەقین و شەنگال کاراکرا.
 عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، “سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە یەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەوانەی ناویان لە نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردووە، لە کاتژمێر 12:00 ی ئەمڕۆوە هاوشێوەی دەرچوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لە رێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.
 ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ هەر کێشەو گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە دەرچووان دەتوانن سەردانی نوسینگەی کەرکووکی وەزارەتەکەمان بکەن و ئاسانکاری و رێنوێنییان پێشکەش دەکرێت.
 ساڵانە لەگەڵ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە یەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن، بۆ ئەمساڵیش دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ناوچە یەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن. 
  
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment