رێبەر ئەحمەد: دەبێت بە پلانێکی گشتگیر کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کۆچ
![]()
-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی شەڕ و دۆخی ئابوورییەوە کۆچ بەردەوامە، ئاماژە بەوەشدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات کار بۆ گەنجان دابینبکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین دیداری پەیماننامەی کۆچ لە هەرێم راگەیاند، “بەهۆی شەڕ و دۆخی ئابوورییەوە کۆچ بەردەوامە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت هەمووان پێکەوە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کۆچ، هەروەها دەبێت بە پلانێکی گشتگیر کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کۆچ”.
وەزیری ناوخۆی هەرێم وتی، “کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی ی نێوان خەڵک و نیشتمانەکەمان، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات کار بۆ گەنجان دابینبکات”.
ئاماژەی بەوەشدا، “هەزاران گەنج بۆ شەڕی داعش لە ئەوروپاوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان”.
هەروەها رێبەر ئەحمەد داوا لە وڵاتان دەکات بە ناچاری پەنابەرانی کورد نەگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.















Post Comment