رۆیته‌رز: ئه‌حمه‌د شه‌رع لیژنه‌یه‌كی نهێنی به سه‌رۆكایه‌تی براكه‌ی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریا پێكهێناوه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا، له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری سوریا، په‌نای بۆ حازم شه‌رعی برای بردووه و كه به نهێنی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه.
لیژنه‌یه‌كی نهێنی “سێبه‌ر” له رێی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نهێنی كۆمپانیاكانی رژێمی ئه‌سه‌د، به سه‌رۆكایه‌تی حازم شه‌رع و پیاوێكی ئوسترالی به ناوی “ئه‌بو مریه‌م” كه سزاكانی ئه‌وروپای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، سه‌رقاڵی داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریایه.
كردنه‌وه‌ی كۆدی گه‌نده‌ڵی
لیژنه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆدی گه‌نده‌ڵی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه ده‌كات كه زۆرێك له سورییه‌كان پێیانوایه كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا ساڵانێكی زۆر ده‌ستكه‌وتی نایاساییان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوای رووخانی رژێم، بازرگانێكی دیار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له كه‌سێكه‌وه پێگه‌یشتووه كه بانگهێشتی كردووه بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “شێخ” له ناونیشانێك كه پێشتر گۆڕه‌پانی ئیبتیزازكردنی بازرگانانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئابووری ئه‌سه‌د بووه، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌ی نوێ دروستبوون.
“شێخ” به ریشێكی درێژ و ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه، خۆی به “ئه‌بو مریه‌م” ناساندووه كه سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كه كارده‌كات بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ئابووری سوریا.
بازرگانه‌كه بۆ رۆیته‌رز وتی: “پرسیاری له‌باره‌ی كاره‌كه‌مه‌وه كرد و چه‌ند پاره‌مان ده‌ستكه‌وتووه، منیش به‌درێژایی كاته‌كه سه‌یری دهمانچهكهیم ده‌كرد”.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكردووه، سه‌ركردایه‌تی نوێی سوریا له‌ژێر چاودێری كۆمه‌ڵێك كه‌س كه تا ئێستا ناسنامه‌كانیان له‌ژێر ناوی ساخته‌دا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه به‌نهێنی كارده‌كات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئابوورییه‌ك كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و چه‌ندین ساڵ سزا به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌ددا وێران بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی رۆیته‌رز له‌سه‌ر بنه‌مای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیاتر له 100 بازرگان و ده‌ڵاڵ و سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتكار و توێژه‌ر ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی تێدایه كه تۆماری دارایی و ئیمه‌یڵ و تۆماری كۆبوونه‌وه‌كان و تۆماركردنی كۆمپانیا نوێیه‌كانی تێدایه.
ئه‌ركی ئه‌و لیژنه نهێنییه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، كردنه‌وه‌ی كۆدی میراتی ئابووریی سه‌رده‌می ئه‌سه‌د و دواتر دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ چی دابڕێژرێته‌وه و چی ده‌بێ بپارێزرێت دوور له چاودێری گشتی.
لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك و ماڵ به‌به‌های زیاتر له یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دۆلاردا گرتووه. ئه‌م ژماره‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی ئاگادار له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر پشكه‌كانی كۆمپانیاكان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی كاش، له‌نێویاندا لانیكه‌م یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار موڵك و ماڵی سێ بازرگان وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا گرتووه كه پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك له ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵكرابوو، وه‌ك كۆمپانیای سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان كه به‌هاكه‌ی لانیكه‌م 130 ملیۆن دۆلاره.
حازم شه‌رع و ئه‌براهام سوكه‌ریه
ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی داڕشتنه‌وه‌ی سوریا ده‌كات، حازم شه‌رعه، برا گه‌وره‌ی سه‌رۆكی نوێی سوریایه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش كه‌سێكه كه به ئه‌بو مریه‌م-ی ئوستوراڵی یان ئیبراهیم بن مه‌سعود ناسراوه و ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌براهام سوكهریهیه كه هاوڵاتیه‌كی  ئوسترالی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه و له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌تۆمه‌تی پاره‌داركردنی تیرۆر سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment