رۆژنامەی شەرقلئەوسەت: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمى كوردستان بە فشاری ئەمریكا بووە

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمى كوردستان بە فشاری ئەمریكا بووە

جار بینراوە: (1.0K)

-

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو راگیرا، دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا دەستیپێكردەوە و بە هەزاران بەرمیل نەوتی خستەوە نێو بازاڕەكانی جیهانەوە.

هۆكارەكانی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، توركیا هێڵی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی داخست، بەپێی بڕیارێكی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی و ئەنقەرەی پابەند كرد، بە پێدانی 1.5 ملیار دۆلار، وەك قەرەبوو بە بەغدا.

بەغدا داوای 33 ملیار دۆلار دەكات، لە بەرامبەر هەناردەكردنی ڕێگەپێنەدراو لە نێوان ساڵی 2014 بۆ 2018 و بەغدا دووپاتی دەكاتەوە، كە سۆمۆ تەنها لایەنێكی ڕێگەپێدراوە بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراقی.

بەپێی رێکكەوتنە نوێیەكە، ڕۆژانە 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت و پلانیش هەیە، ڕێژەكەی بەرز بكرێتەوە بۆ 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

عێراق كە دووەم گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتە لە ئۆپیكدا، بەردەوامە لە هەناردەكردنی نزیكەی 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەندەرەكانی باشووری وڵاتەوە.

وەك رۆژنامەی شەرقلئەوسەت باسی لێوە دەكات، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە فشاری ئەمریكا بووە، بەمەبەستی زیادكردنی خستنەبازاڕی نەوت و هەرزانبوونی نرخەكەی، هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی ئۆپیك بۆ پتەوكردنی پشكی خۆی لە بازاڕدا.

هەشت كۆمپانیا، كه لە 90%ی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن، لەگەڵ بەغدا و هەولێر ڕێكەوتن بە ڕادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ، تاكو لە ڕێگای بازرگانێكی سەربەخۆوە لە بەندەری جەیهان بفڕۆشرێت و وەبەرهێنەران 16 دۆلار وەردەگرن بەرامبەر هەر بەرمیلێك.

بەپێی ەكەی شەرقلئەوسەت، هەناردەكردنەوەی نەوت قەیرانە ئابووریەكانی كوردستان كەم دەكاتەوە، بەڵام دۆسیەكە تاكو ئێستا دانەخراوە و قەرزە كەڵەكەبووەكان و پرسی دادبینی دووەم بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 14 Today: 27 📊 Click Here