×

ره‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند

ره‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند

جار بینراوە: (5.3K)


رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی راگهیاند، دهشڵێت: “بهشداری خۆپیشاندانی رۆژی چوارشهممهی مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی دهكهین”.

ئهمڕۆ دووشهممه رهوتی ههڵوێستی نیشتیمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه كه “مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی رۆژی چوارشهممهیان بۆ ئهنجامدانی خۆپیشاندان دیاری كردووه، پشتیوان و بهشداردهبین لهگهڵیان”.

رهوتی ههڵوێست دهڵێت: “بهههموو توانایهكمانهوه بهرگری له داواكارییهكانیان دهكهین، ئهم خۆپیشاندانهش، له پێناو مووچهی مووچهخۆرانی كوردستانه”.

راشیگهیاندووه كه “دهبێت ئهو رێككهوتنهی كراوه بۆ دۆسیهی نهوت و گهڕاندنهوهی داهاتی نانهوتی بهمهبهستی دابینكردنی مووچه جێبهجێ بكرێت، خهڵكی كوردستان له دۆخێكی خراپی ژیانكردندایه و نابێت بكرێته قوربانی بهرژهوهندی چهند دهسهڵاتدار و كۆمپانیایهك”.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 1,672 📊 Click Here