د.ئارام محەمەد: بۆ ئەمساڵ لە %97 قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

د.ئارام محەمەد: بۆ ئەمساڵ لە %97 قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

جار بینراوە: (1.5K)

-

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند.

لەمیانەی کۆنگرەیەکدا د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بۆ ئەمساڵ لە %97 قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، 15 هەزار کورسیمان لە دەرەوەی پلان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمساڵیش لە %100 خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن، کۆی گشتی وەرگیراوانی خوێندکاران 51725 خوێندکارە”.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم وتی، “ئەمساڵ 57,980 قوتابی پۆلی 12یان تەواو کردووە. 54,278 دەرچووی ئەمساڵ و پار داواکارییان پێشکەشی زانکۆلاین کردووە”.

وتیشی، “ئەمساڵ نمرەی قوتابییان بە تایبەت بەشە زانستییەکان دابەزیوە، ستەم لە هیچ قوتابییەک نەکراوە و کارەکان دادپەروەرانەن”.

بابەتى تر

👤
Live: 19 Today: 1,750 📊 Click Here