دەنگدەری بەریز دەنگ بە کێ دەدەی بۆ ئەم هەڵبژاردنە!
محند کەریم
حیزبی دەسەڵات تەنیا خەریکی تاڵانی و کوشتن و داگیرکاریە
ئۆپۆزسیۆن تەنیا خەریکی رۆڵ گێران و قسەی زل و چەوەشەکارییە لەکاتێک دا بە ناراستەوخۆ ژێر بە ژێر لە لایەن دەسەڵاتەوە کڕاون لە کاتیک دا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە پیویستە فشار دروستبکات لەسەر دەسەڵات بۆ ئاوەدانی و چاکسازی و بەرەو پێشبردنی ژیانی خەڵک وە لیپرسینەوە لە دەسەڵات بکات بۆ راستکردنەوەی هەڵەکانی .
لە دوای ساڵی ( 2014 ) ئۆپۆزسیۆن لە ناوە خۆشیانەوە کێشەو کێشمە کێشیانە لەگەڵ یەک ئەمەش وای کردووە ئۆپۆزسیۆن نەمینیت یاخود ئەوەندە لاواز بیت تەنانەت توانای نەبیت بەرگری لە حزبەکەی خۆشی بکات بۆ نموونە سەرکردەی دوو حزبی ئۆپۆزسیۆن لە ئیستادا دەستگیر کراون ( شاسوار عبدولواحید . لاهور شیخ جەنگی ) ئامانجی ئۆپۆزسیۆن لە ئیستادا ئەوەیە کە چەند کورسیەکی پەرلەمانی بهینن بۆ ئەوەی کەمیک پارە لەڕی پەرلەمانتارەکەیانەوە وەر بگرن و بۆ گیرفانی حزبەکەیان و سەرکردەکەیان، لەکاتیک دا دەبوایە هەموو حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان یەکیان بگرتبایە بۆ ئەوەی بتوانن دەنگیکی بەهێز دروست بکەن لە ناو پەرلەمان بۆ داواکردنی مافی خەلک .
دەنگدان بە دەسەڵاتداران دریژکردنەوەی هەمان زوڵم و ستەم و کوژران و دەستگیرکردن و برسیکردن و بڕانی مووچەی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستانە، چونکە لایەنی دەسەڵات ئامانجی تەنیا خاک فرۆشی و شەری براکوژی و نانەوەی ئاژاوەیە لە نێوان خەڵک و درووستکردنی شارچیەتی و کۆیلەیی مۆدیرنە لە کاتیک دا خۆیان کۆیلەی وڵاتانی دراوسێن کە ئەمەش وا دەکات هەرگیز نەتوانن چاکسازی بکەن و ژیانی خەڵک بەرەو پێش ببەن .
دەنگ دەری بەرێز ئیستا دەنگ بە کی دەدەی؟















Post Comment