دەمامکەکان هەڵدەنەوە ئەم شانۆیە هەرەس دێنێت..؟!
هێمن نەجیب علی – چالاکوان
لەشانۆی سیاسی و قسەی توندو تیژ هەتا پێشوازی و مێزی گفتوو گۆ، شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی پلانێکی پێشوەختە،
لەدونیای سیاسەتدا هەردوو حیزبێک یان زیاتر مافی رەوای خۆیانە کە رێک بکەون و پێکەوە ئامانجەکانیان بهێننە دی ئەمەش ئاساییەو عەیبە نیە بەڵکو عەیبەکە ئەوەیە ئەم حیزبانە قسەی ناکۆک و دژیەک بکەن و خاوەنی هەڵوێستەکانیان نەبن و قسەو ووتەی دژیەک درووست ببێت و بێ باک بن کە چیان وتووەو چ بەڵێنێکیان داوە بەمیللەت و دەنگدەرەکانیان دواتریش بێ شەرمانە وەک نەبایان دیبێت نە باران ریککەوتنی سیاسی بکەن و پیچەوانەی مەبادیئەکانی خۆیان بن کە ئەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەیان ،
ئەگەر بەنمونە باسیک لەم بابەتە بکەین هەتا دوێنێ شاسوار بە توندترین زمان هێرشی ئەکرد بۆسەر بنەماڵە تاڵەبانی و قسەی لەسێدارەدان و سزادانی دەکرد، رۆژگاریک بوو شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی ئەوەی ئەکرد کە کوڕانی تاڵەبانی ئەبێت وەک مفەوەز شەماڵ لەبەردەرکی سەرای سلێمانی هەڵواسرێنو لەسێدارەە بدرێن ، هەموو بانگەشەکانی ئەوەبوو کە بەهیچ شێوەو بەهیچ کلۆجێک پێشوازی و گفتو سەبارەت بەدەسەڵات و پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ دوو حیزبی بنەماڵە تاڵەبانی و بارزانی ناکەنو ئامادەیی ئەوەیان تیانیە کە پێشوازییان لێ بکات بەڵام چەند رۆژی رابردوو بینیمان چەند بەرویەکی قایمەوە هەنگاویان نا پیچەوانەی قسەکانی خۆیان.
لێرەدا پێویستە هەڵوەستەیەک بکەین، ئەگەر بەشێوەیەکی وورد دیقەت بدەین بافڵ تاڵەبانی لەهەمان دەقەو سەعاتی یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی شاسوار ، پەیامی نارد ووتی رۆژی شەممە دیینە لاتان بۆ گفتووگۆ،
پێویستە بیربکەینەوە دواای دوو ڕۆژ هاتنەوەی لە بەندیخانە،! ئەم بڕیارە راستەوخۆیە لەلایەن بافڵ چۆن درا ؟!، وەک شتێک بڵێی کە ریککەوتنەکە لەزیندان کرابێتو ئەوکەسەی کە بەتاوانبار ناسرابوو چەندین مانگ لە زیندان بوو، لە ماوەی دوو ڕۆژدا بوو بە لایەنی گفتوگۆلەگەڵ دەسەڵات،، لە کاتێکدا بە کەفالەت ئازاد کراوە؟!
ئەمە پێمانەڵێت کە سیناریۆو پلانی پێشوەختەیە و یان بافڵ سەربەخۆ لەکاتی گوێ لێ گرتن لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی شاسوار دوای بەکەفالەت ئازاد کردنی وەک خۆی ئاماژەی پێ کرد راستەوخۆو سەربەخۆ بڕیارەدات بەبێ گەرانەوە بۆ ئەندامانو بەرپرسانی یەکێتی؟! جێی سەرنجو سەر سوڕمانە ئەم بڕیارە خێرایە چۆن و لەکوێ درا؟!
جابۆیە ئەم جۆرە هەڵوێستە سیاسیانە چەندین گومان و پرسیار بەدوای خۆیدا ئەهێنێت و سەرەنجام هەر زوو ئەپوکێنەوە و رۆژ بەڕۆژ بچووکتر ئەبنەوە، پێویستە لەسەر هەموو لایەک فریوو نەخۆن و متمانە بە کردار بکەن نەک بەقسەو جاریکی تر دەنگ نەدرێت بەم فۆڕمە لەئۆپۆزسیۆنی هەڵتۆقیوو دروستکراوی دەستی حیزب کە خیانەت لەدەنگدەرەکانیان ئەکەن و لە چالێنجدا کورسیەکانیان پێشکەش ئەکەن بەلایەنیکی باڵادەستی بەشداربوو حکومەت.















Post Comment