دەزگای ئاسایشی هەرێم: کەوتنەخوارەوەی وێنەکەی پیرمێرد بەهۆکاری کەشوهەواوە بووە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: کەوتنەخوارەوەی وێنەکەی پیرمێرد بەهۆکاری کەشوهەواوە بووە

جار بینراوە: (2)

-

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو هەواڵانه دوورن له راستییەوه لەسەر شێواندنی ئارامگەی پیرەمێردی شاعیر بڵاوکراوەتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، “لە پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئارامگای پیرەمێردی شاعیر و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و کامێرای چاودێری سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە و تەنها وێنەی شاعیری گەورەی کورد کەبەشێوەی لکاندن بەکێلی قەبرەکەی شاعیرهوه هەڵواسرابوو لەئەنجامی ساردی و گەرمی کەشوهەوا کەوتووەتە خوارەو”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، “پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن بەپرسانە تر مامەڵە و هەڵسوکەوت لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن”.

پێشتر میدیاکان لەنێویاندا، ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە گۆڕی پیرەمێرد شێوێنراوە، بەڵام دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەی دا و هۆکارەکەی خستەڕوو.

بابەتى تر

👤
Live: 47 Today: 1,433 📊 Click Here