×

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام بە درۆن روونکردنەوە دەدات

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر قەزای پیرمام بە درۆن روونکردنەوە دەدات

جار بینراوە: (6)

-

لە راگەیەندراوێکدا .

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2025، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ راستییەکی تيدا نییە و هیچ رووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,629 📊 Click Here