دوو درۆن لە دووکان و مەخموور کەوتنەخوارەوە

ئەمرۆ لە دوو کاتى جیاوازدا دوو درۆن لە هەردوو شارۆچکەى مەخمور و دووکان کەوتنەخوارەوە.فەیسەڵ غازى، فەرماندەى پێشمەرگە لە مەخمور راگەیاند، یەکێک لە درۆنەکان پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ، لە بنارى چیاى قەرەچووغى سەربە شارۆچکەى مەخمور کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکى نەبووە.لەلایەکى دیکەوە، کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى شارەدێى خەلەکان راگەیاند، هاونیشتمانییانى سنوورەکە زانیارییان پێداون بەهۆى کەوتنەخوارەوەى درۆنێکەوە ئاگر کەوتووەتەوە، تیمێکى ئاسایش دەستى بەلێکۆڵینەوەکردووە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى و پۆلیسى دارستان سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەن.هاونیشتمانییەکى شارۆچکەى خەلەکان بە راگەیاند، دواى ئەوەى گوێبیستى دەنگێکى بەرزبووە ئاگر لە گوندى کانى مازوو کەوتووەتەوە.لە سەرەتاى هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکدى، تاوەکو ئێستا 13 درۆن و پارچەى موشەک لە هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە.لە سێ رۆژى رابردووشدا ئەمە دووەم جارە ، درۆن لە مەخمور و دووکان دەکەوێتە خوارەوە.