دوای ئاگربەست، رێككەوتنی ئەبراهامە
کەنعان بەهادين
دوای ئاگربەست، رێككەوتنی ئەبراهامە
کەنعان بەهادين
لە دوای كۆرۆناوە، جەنگ بەرۆكی زۆربەی ناوچەكانی گرت، زەقترینیان، جەنگی غەززە و ئۆكرانیا بوو.
شەڕی ناوخۆی سوودانیش خوێناویترین بوو، بەهۆی حزووری زیاتری غەززە و ئۆكرانیا، ئەمە نادیدە كرا.
ئەوەی لە غەززە روودەدات، شكستی گەورەی حەماس و ئێرانە، چونكە ئەگەر لە سەرەتاوە ئەم هێرشە نەكرابایە و خەڵكی ئیسرائیل بە بارمتە نەگیرابایە، 70 هەزار غەززەیی بێتاوان نەدە كوژران، هەروەها خۆشیان تووشی رادەستكردنی غەززە و رێككەوتن و ئاگربەست نەدەكرد.
لێكەوتەكانی جەنگی غەززە، ئاراستەی رووداوەكان و نەخشەی سیاسی لە لوبنان، سووریا، عێراق، ئێران و یەمەن گۆڕی، بەوەی هەژموونی ئێران بەرەو كۆتایی دەچێت و هەموو وڵاتانی ناوچەكەش لە نزیكترین كاتدا دەچنە ژێرباری رێككەوتنی ئەبراهام. (بەئێرانیشەوە)، ئیسرائیلیش بە شێوەیەكی درێژخایەن بەهێز لە ناوچەكە دەمێنێتەوە.
رێککەوتنی ئیبراهیمی، زنجیرە رێککەوتنێکە لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لەوانە (ئیمارات، بەحرەین، مەغریب، سودان) واژۆکراوە و بە یەکەم هەنگاوی ئاساییکردنەوەی ی عەرەب و ئیسرائیل لە سەدەى 21دا دادەنرێت.
ناوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی پێغەمبەر ئیبراهیم، کە بە باوکى پێغەمبەران ناودەبرێت و بەوپێیەی ریشەى هەر سێ ئایینە ئاسمانییەکە؛ ئیسلام، کریستیان و جوو، بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.
یەکەم وڵات، کە یەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاساییکردەوە، میسڕ بوو لە ساڵی 1979 و ئاسایکردنەوەی یەکانی بە رێککەوتنی دەیڤد کامپ ناسرا.
پاشان وڵاتی ئوردن لە ساڵی 1994 رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی یەکانی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد، کە بە رێککەوتنی “دۆڵى عەرەبە” ناسرا.
دەستەواژەى ناوى رێککەوتنى ئیبراهیمى یەکەمجار لە راگەیەندراوێکى هاوبەشى ئیسرائیل و ئیمارات و ئەمریکادا لە 13ـى ئابى 2020 بەکارهێنرا.
ئیمارات بە یەکەم وڵاتی کەنداو دادەنرێت، کە لەساڵی 2020ـدا یەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە و لەگەڵیشیدا بەحرەین هەمان هەنگاوى نا، لە هەمان ساڵیشدا کۆشکی سپی رایگەیاند، سودان و ئیسرائیل رێککەوتوون لەسەر ئاساییکردنەوەی یەکانیان. دواتر کۆتا وڵات مەغریب بووە کە یەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە.
پێشتریش هەوڵ هەبوو بۆ ئاساییکردنەوەی ی سعودیە و ئیسرائیل، بەڵام هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ى حەماس بۆسەر تەلئەڤیڤ و هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، هەوڵەکانی راگرت.
بەگوێرەى ناوەڕۆکی رێککەوتنى ئیبراهیمى، ئەو وڵاتانەى دەچنە ناو رێککەوتنەکەوە دان بە دەوڵەتى ئیسرائیلدا دەنێن، یەکانى لەگەڵدا ئاسایی دەکەنەوە و ی دیپلۆماسیشیان دەبێت، رێکار دەگیرێتەبەر بۆ رێگەنەدان لە بەکارهێنانی خاکی ئەو وڵاتەنە بۆ بەئامانجگرتنی یەکدی.
لەپاش رێککەوتنەکەوە نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی ئیسرائیلی لەهەریەک لەو وڵاتانە کرایەوە و گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆش لەنێوان تەلئەڤیڤ لەگەڵ ئەبوزەبی، دوبەی، مەنامە و دارولبەیزا و مەراکش کرایەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە ئاستی سیاسی و سەربازییەوە سەردانی یەکدییان کردووە و گرێبەستی گرنگیشیان لە کەرتە جیاوازەکاندا واژۆکردووە.
هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی















Post Comment