ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم: گه‌نجان پارێزه‌ری ئاڵای كوردستانن و پشتیوانیان ده‌بین

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم: گه‌نجان پارێزه‌ری ئاڵای كوردستانن و پشتیوانیان ده‌بین

جار بینراوە: (1.1K)


دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان بهدواداچوونی بۆ رووداوی هێرشهكردنهسهر سێ گهنجهكهی خورماتوو كرد و بهڵێنی پشتیوانی پێدان و رایگهیاند كه “گهنجان پارێزهری ئاڵای كوردستانن”.

دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “لهڕۆژی 2025/11/11 سێ گهنج لهقهزای خورماتوو، لهسهر ههڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ڕووبهڕووی لێدان و تهشهیركردن بوونهوه”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “لهسهر ئهم ڕووداوه دهزگای ئاسایشی ههرێم و بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئۆپراسیۆنهكانی ئاسایش، دهستبهجێ بهدواداچوونیان ئهنجامدا و گفتوگۆ لهگهڵ لایهنی پهیوهندیدار كرا بۆ سزادانی لایهنی سهرپێچیكار”.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه “دوای ڕووداوهكه، ئهو چهند گهنجه لهلایهن دهزگای ئاسایشی ههرێم و بهڕێوهبهرایهتی گشتیی ئۆپراسیۆنهكانی ئاسایش بانگهێشتكران و لهنهخۆشخانهكانی سلێمانی چارهسهری تهندروستیان بۆ ئهنجامدرا و دواتر سوپاس و پێزانیان پێشكهشكرا و بهڵێنی پشتیوانی زیاتریان پێدرا”.

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 1,140 📊 Click Here