ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی 3 تیرۆریست راده‌گه‌یه‌نێت

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری كه‌ركوكی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان توانیان له‌سنووری پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی (سێ)تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن و و به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان و هاوپه‌یمانان-هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا كێوماڵی ناوچه‌ی شوان ئه‌نجام بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “له‌ڕۆژی 2025/9/18 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری كه‌ركوكی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك تیرۆریستێك ده‌ستگیربكه‌ن”.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: “دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و دانپێدانانی تیرۆریست و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری ورد توانرا شوێنی (دوو) تیرۆریستی تر له‌سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان بكرێت و به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان هه‌ردوو تیرۆریست ده‌ستگیركرا”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و تیرۆریستانه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌كداری داعش بوون و له‌ئێستاشدا كاری ڕێكخراوه‌ییان بۆ داعش كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بیری توندڕه‌ویان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له 2025/9/21 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان و هاوپه‌یمانان-هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا، توانیان له‌سنووری ناوچه‌ی شوان كێوماڵی به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ن و چه‌ندین شوێن و حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان له‌ناوبه‌رن”.
ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه “له‌ئێستادا تیرۆریستان به‌مادده‌ی (2)ی تیرۆر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه”.















Post Comment