درۆی ره‌نگاو ڕه‌نگ
له 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراق-ی دامه‌زران وده‌سه‌ڵاتی مه‌لیکی به‌خشی به گروپێک له سونه مه‌زهه‌به‌کان , بۆ ئه‌وه‌ی نێوێنهرایهتی سه‌راپا پێکاته نهتهوههیی ومه‌زهه‌بی یه جیا جیاکانی عێراق بکات .
ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق له 1920- 1958 نزیکه‌ی 38 ساڵی سیسته‌می تۆتالیتاری پاشایه‌تی کۆکتێلی به‌ریتانی بوو،گه‌لی کورد بچوکترین مافی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتی بوونی نه‌بوو .
له دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژی 1958- 9/4/2003 له‌ماوه‌ی 45ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق ، گه‌لی کورد له‌ژێر سایه‌ی سیته‌مێکی تۆتالیتاری دا ، ئه‌نفال و کیمیاباران وجینۆساید کراو له گۆره بهکۆمهڵههکان دا شوین بزر کرا.
له دوای راپه‌رینی ئازاری 1991 به‌ره‌ی وهه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان و..دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم –ی کوردستان و 30 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان
کامه یه مافی به هاوڵاتی بوون له‌م هه‌رێمه، جگه له شه‌ڕی براکان ، کوشتنی رۆژنامه نوسان
پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وشکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤ ، کوشتنی ئه‌و هه‌موو کچ و ژنانه به بیانوو ی جیا جیا ، سیناریوی دروست کراو.هه‌ڵبه‌ستراو .
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبههکان به جۆرێک ، شپرزه‌ی پڕله حه‌ماسی ده‌مارگیری حیزبی دێنه ناو ماڵه‌کانمانه‌وه ، خوی منداڵه‌کانیشیان تێک داوین ، ئه‌وانیش وه ک کادره (سهوزوزهردوسوورونیلی وسپی وشین و قاوه‌یی )- یه‌کان ، هه‌موو ناخیان پره له گرژی و ئاڵۆزی ده‌رونی ، له رق وکینه و بوخز و جنێو و هه‌ڵبه‌ستنی ده‌یان تۆمه‌ت و تاوان و سیناریۆ به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی ، ..
ئه‌وه 30ساڵه په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم وزۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد درۆی سه‌وز وزه‌رد و سوور و نیلی و سپی و شین و قاوه‌یی ودرۆی کۆکتێلی ره‌نگاوره‌نگی بریقه‌دارمان بۆ ده‌که‌ن .
هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان یه‌ک هه‌نگاوێک بڕناکات ، خزمه‌ت گوزارییه ساده‌کانیش ده‌که‌ن به ریکلام و موچه‌و قووتی منداڵه‌کانمان ده‌دزن
خۆیان وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان له‌کۆشک و ڤێلاکانیان دا کات به‌رێ ده‌که‌ن ، به داهاتی خه‌یاڵی کۆمپانیاو قاسه‌ی زه‌به‌لاحی ده‌فته‌ره دۆلار تێر ناخۆن
ئه‌ما نیش وه‌ک سه‌دام به مه‌زاجی خۆیان ، یاری به ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا ده‌که‌ن .
ئێستا سه‌رکرده‌کان شار به‌شار وگوند به گوند ، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان تهی ده‌که‌ن ،راوی ده‌نگ و ره‌نگ و کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن .
به‌ده‌نگی هاوڵاتیان و ته‌زویری ده‌نگ، ده‌چنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ،ده‌نگ و ڕه‌نگی هاوڵاتیانیان بۆ خۆیان داگیر کرد ،کە بوون بە پەرلەمانتار و وەزیر، ژماره‌ی موبایله‌کانیان ده‌گۆڕن ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌نه‌وه ،ده‌ڵێن :
-ئه‌گه‌ر خەڵک گێل نه‌بونایه ، ده‌نگیان به ئێمه نه‌ده‌دا ،ئێمه بۆیه ئه‌و هه‌موو درۆ‌و فێڵه‌مان بۆ کردن.، بۆ ئه‌وه‌ی تا 4ساڵی تر چاره‌یان نه‌بینینه‌وه.















Post Comment