داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیادی كرد

داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیادی كرد

جار بینراوە: (1.6K)


ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجهی راگهیاند كه زیاتر له 18 ملیار دیناره و بهراورد به داهاتی ههفتهی پێشوو زیاتر له سهدا 49 زیادی كردووه.

ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه كه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 20ی ئهیلول تا ئهمڕۆ 26ی ئهیلولی 2025، بڕی 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 ههزار و 605 دینار بووه.

ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 16 ملیار و 362 ملیۆن و 894 ههزار و 455 دیناری نهختینهیه كه سهدا 89ی كۆی داهاتهكه دهكات.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه 2 ملیار و 92 ملیۆن و 670 ههزار و 150 دیناری بهشێوهی چهكه كه رێژهی 11%ی داهاتهكه پێكدههێنێت.

 ئهمهش دهریدهخات كه داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو بهڕێژهی 49.94% زیادیكردووه.
ههر بهپێی ماڵپهڕهكه، داهاتی ئهم مانگهی سلێمانی بڕی 51 ملیار و 860 ملیۆن و 899 ههزار و 903 دیناربووه، كه بهراورد به مانگی رابردوو 13 ملیار كهمی كردووه.

بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه.

له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند، بهڵام تائێستا پڕۆژهكه نهتوانراوه سهرتاسهری له ههرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 804 📊 Click Here