×

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی 13 ملیار دینار كه‌میكرد

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی 13 ملیار دینار كه‌میكرد

جار بینراوە: (1.0K)


ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجهی راگهیاند كه بهراورد به ههفتهی پێشوو 13 ملیار دینار كهمیكردووه.

ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه كه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 11ی تشرینی یهكهم تا ئهمڕۆ 17ی تشرینی یهكهمی 2025، بڕی 9 ملیار و 264 ملیۆن و 789 ههزار و 294 دینار بووه.

ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 8 ملیار و 286 ملیۆن و 878 ههزار و 395  دیناری نهختینهیه كه سهدا 89ی كۆی داهاتهكه دهكات.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه 977 ملیۆن و 910 ههزار و 899 دیناری بهشێوهی چهكه كه رێژهی 11%ی داهاتهكه پێكدههێنێت.

 ئهمهش دهریدهخات كه داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو 13  ملیار دینار بهڕێژهی 59.404% كهمیكردووه.

بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه.

له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند، بهڵام تائێستا پڕۆژهكه نهتوانراوه سهرتاسهری له ههرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,005 📊 Click Here