دانیشتووانی لاجان بە مەرج دەگەڕێنەوە گوندەکەیان

-
دانیشتووانی گوندی لاجان مەرجیان هەیە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ گوندەکەیان و داوا دەکەن هێزە ئەمنییەکان بکشێنەوە لە گوندەکەیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەیلە چەند دانیشتوویەکی گوندی لاجان وەری گرتووە، مەرجی گەڕانەوەیان بۆ گوندەکەیان کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان و ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوەكانە.
وەک خۆیان ئاماژەی پێدەدەن، بە جێبەجێکردنی ئەم دوو مەرجە لە ماوەی دوو رۆژدا دەگەڕێنەوە بۆ گوندەكەیان.
لە چەند رۆژی رابردوودا دانیشتووانی گوندی لاجان لە سنووری هەولێر بۆ داواكردنی هەلی كار و دامەزراندن، لەبەردەم پاڵاوگەی لاناز گردبوونەوە، دواتر گردبوونەوەكە گرژی لێكەوتەوە و شەڕ و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و پاسەوانەكانی پاڵاوگەی لاناز دروستبوو، لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
دوێنێ دووشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2025، دوای چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندی لاجان دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵکرد.















Post Comment