دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

جار بینراوە: (1.5K)

-

جارێکی دیکە دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ جارێکی دیکە بردرایەوە دادگای سلێمانی لەسەر دۆسیەیەک کە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی تێدا نییە، دادگاییکردنەکەی بۆ 3ی تشرینی دووەمی 2025، دواخرا.

دوای دووجار بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگا، دواجار لە 2ی ئەیلولی 2025 شاسوار عەبدولواحید لە لایەن دادگای سلێمانییەوە سزای پێنج مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

هەروەها کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، ئەم دادگاییکردنە لەسەر سکاڵای کەسێکە لەناو هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیدا و لە سکاڵاکەیدا خۆی بە رۆژنامەنووس تۆمارکردووە، گوایە شاسوار عەبدولواحید تەشهیری بە سکاڵاکار کردووە و پێی وتووە کە لەناو هێزە ئەمنییەکاندایە، وە ئەو سکاڵاکارە دەڵێت، “ئەو پیشەی رۆژنامەنووسە نەوەک کەسێک لەناو هێزە ئەمنییەکاندا”.

پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید دەڵێن، “ئەم سکاڵایە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نییە و سکاڵاکار بەئاشکرا لەناو هێزە ئەمنییەکاندایە و بە تەشهیر لێکدانەوەی بۆ کراوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 22 Today: 2,361 📊 Click Here