دابه‌شكردنی 204 لیتر نه‌وت به‌رامبه‌ر 104 هه‌زار دینار له‌عه‌ربه‌ت ده‌ستپێده‌كات

سلێمانی
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان له‌سنوری عه‌ربه‌ت ده‌ستپێده‌كات.
دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت و هه‌ر ماڵێك 204 لیتری پێده‌درێت به‌رامبه‌ر 104 هه‌زار دینار.
سێ هەفتە لەمەوبەر لە پارێزگای دهۆكه‌وه دهستبهدابهشكردن كرا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه هۆكاری دابه‌شكردنه‌كه‌ش له‌ناوچه شاخاویییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌وه هه‌یه كه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات.
ڕۆژی یەكشەممە 7ـی كانوونی دووەمی 2025، نەوت لەو سنوورە دابەش دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە دوو شوێن دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی نەوت؛ عەربەتی سەروو، بەردەم مزگەوتی ڕووناكی، عەربەتی خواروو، شەهیدان تەنیشت گەراجی عەربەت-سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە دانیشتووانی ناحیەكە دەكات، لە ڕۆژی دیاریكراودا، بەرمیلەكانیان لەو دوو شوێنە ئامادە بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتیان، هاوكات كارتی پلاستیكیی نەوت و بڕی 104 هەزار دیناریش لەگەڵ خۆیان بهێنن.















Post Comment