×

خیانەت کردن لەمیللەتێک لەژێر سایەی هەڵبژاردندا

خیانەت کردن لەمیللەتێک لەژێر سایەی هەڵبژاردندا

جار بینراوە: (18.1K)


ڕابەر خدر عومەر


هەڵبژرادن وەک ڕێگایەک بۆ گۆڕانکاری پێش پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق لە ١١/١١/٢٠٢٥

بەشی دووەم:
وەرن با هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان وەک سیناریۆی فلمێک سەیر بکەین و ڕۆڵی ئەو ژن و مێردە(#یە*کێتی و پا*رتی) ی کە تیایدا هەمیشە دێوەزمە ئاسا بەردەبنە گیان و ژیانی سەرجەم کارەکتەرەکانی ناو سیناریۆکە و خاک و ئاو ئاڵا و خەبات و خوێنی شەهیدان دەخەنە ژێر پێی حەزەکانیان و تەنانەت زۆر جار سیناریۆی یەکتر ناشرینکردن و یەکتر خواردن بۆ هەڵفریواندنی ئەوانی دی بەکار دێنن تا لەسەر جەستەی خاک و نیشتمان وەک گایەکی برسی بلەوەڕێن.

دوای سەدان ساڵ خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستان دواجار ئاهێکی ئاسودەیی بەبەر خەڵکدا هاتەوە کە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا لە بری ئاسن و ئاگر تاکی کورد بتوانێ بە دەنگی خۆی بڕیار لە داهاتوی چوار ساڵی خۆی بدات لەژێر سایەی پڕۆسەیەکی دیموکراسی و بێ خەوش کە ئەویش هەڵبژاردنبو لە ساڵی (١٩٩٢) و هەر بەو هیوا و گەشبینیەوە هاوڵاتیان بەگڕوتینەوە ڕۆشتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و زۆرینەی دەنگەکانیان دا بەو ژن و مێردە، کە لەکۆی (١٠٥) کورسی پەرلەمان لە سەدا (٤٥)ی دەنگەکان مێردە سمێڵ زەردەکە و لەسەدا (٤٤)ی دەنگەکانیش ژنە لەچک سەوزەکە بردیان ئەم بەشداریکردنەی خەڵک بەهیوا و ئومێدی سازدانی ئاهەنگێکی نیشتمانی بوو بە بەشداری تاک بەتاکی هاوڵاتیانی کوردستان لە خواردنی شیرینی و خۆش ژیانەکەیدا، کەچی هێشتا ئەم ژن و مێردە حەڵقەکانیان نەگۆڕیبویەوە کە بەرچاو تەنگی و پارە و دەسەڵات و خوێن بەرچاوی گرتن و لەیەکەم هەنگاودا فێڵیان لەهەموو پێکهاتەکانی ناو فلمەکە کردو ژێر بەژێر و لە ژوری خەوتندا پەنجا بە پەنجا لەسەر دزینی خێر و بێری وڵات و خوێن مژینی سەرجەم پێکهاتەکانی ڕێککەوتن، هەر هیچیشی نەبرد بەر بوونە گیانی یەکتری و خاکی ان کردە گۆڕەپانی جەنگ و گیانی هاوڵاتیەکانیان کردە قوربانی ناو جەنگەکە لەپێناو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان و دەستپێکێکی قێزەونیان بۆ خۆخۆری دانا.

دوای هەموو ئەو کوشت و کوشتارە و ئەو شەڕی برا کوژیەی کە کردیان و بو بە پەڵەیەکی ڕەش لەمێژووی گەلەکەماندا، چونەوە لای یەکتر کە دەشێ وەک مارە بە جاش بی شوبهێنن، دەستیان کرد بە دروستکردنی شانۆیەکی ناشرین و بێزراو بۆ چاوبەستنی تێڕامانی نێودەوڵەتی بە گشتی و هاوڵاتیان بەتایبەتی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروستکراوی بڕیارلێدراوی پێشینە لەسەرجەم خولەکانی ڕابردوودا، ئەوەی تێبفکرێت بەوردی ئەمە دەبینێت لە سەرجەم خولەکاندا بە لێدان و گرتن و سوکایەتی پێکردنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک و داخستنی پەرلەمان و سوکایەتیکردن بە سەرۆکەکەی، ڕونترین و دیارترین نموونەش ئەو سوکایەتیەبوو کە بە پەرلەمان و پەرلەمانتارانکرا لەسەردەمی دەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکایەتیکردنی پەرلەمان لەلایەن (د.یوسف محمد) ەوە، کە پێویست بە باسکردن ناکا و بۆ هەمووان ڕونە و ڕوداوەکانی بەبەرچاوی هەموومانەوە ڕویاندا.

دواتر وەرن سەیربکەن ئەم ژن و مێردە چۆن یاری بە جوانترین بۆنەی نیشتمانی دەکەن کە بریتیە لە هەڵبژاردن و تاکە فاکتەری ئەداکردنی مافی دیاریکردنی نوێنەریەتیکردنە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ئەها ڕێک وەک ژن و مێردێکی خراپی نەگونجاو بەیەکەوە ئەودەمەی بەرژەوەندیەکانیان ناگاتە یەکتری پڕۆسەکە کە بۆ ئەوان فاکتەرێکە بۆ ڕەوایدان بە دزی و گەندەڵی و چەوساندنەوەکانیان و بۆگەل تاکە ڕێگەی دەربازبوونە لە ئەوان بەپێی بەرژەوەندیەکانیان یاری بە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەکەوە دەکەن و بە کەیفی خۆیان دوای دەخەن و نمونەش بۆ کەسێک بیەوە لەوە تێبگات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو لە خولی ڕابردوو واتا ساڵی( ٢٠٢٤) کە بەجۆرێک کاتی پڕۆسەکەیان دواخست زۆرێک لە هاوڵاتیان بێ هیوا بوبون لە ئەنجامدانی و دوای ئەنجامدانیشی ئەوەتا وا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق نزیکدەبێتەوە و دڵنیان حکومەتی عێڕاقی تەشکیل دەکرێت و پەرلەمان کارا دەبێت بەڵام حکومەتی هەرێم هەر لەجێگەی خۆیەتی و تا ئێستاو دوای تێپەڕینی ئەو هەموو ماوەیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن تا ئێستا یەک دانیشتنی پەرلەمانیش ئەنجام نەدراوە و یەک کاریش بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نەکراوە سەرەڕای ئەوەی خۆیان پێش وەختە ئە و ئەنجامانەیان داڕشتبوو!!!!!

ئێستا دیسانەوە گەل لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە، تاقیکردنەوەیەک کە تەجروبەی چوارجار تێپەڕین بەم هەڵسەنگاندنەمان لەپێشە( ١٩٩٢، ٢٠٠٩، ٢٠١٧، ٢٠٢٤)، ئایە مرۆڤی هۆشمەند دوجار هەمان هەڵە دەکاتەوە؟ ئایە ئەوەی لەیەک شوێن و بەهەمان شێوە دووجار مار بیگەزێ گەمژە نیە؟ کەواتا بەرمەبنای تێفکرینی مێژوی ئەم پڕۆسەی هەڵبژاردنە لەژێر چەتری ئەم ژنو مێردە شەیتان ئاسایە (#یە*کێتی و #پا*رتی) چۆن مامەڵە لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرتاسەری عێڕاق لە ٢٠٢٥/١١/١١ بکەین؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ بەشی داهاتوی زنجیرە ەکە جێدەهێڵین بە سوود بینین لە کۆمێنت و بۆچونەکانی ئێوەی بەڕێز.

بابەتى تر

👤
Live: 28 Today: 42 📊 Click Here