حیزبی دیموکرات کەی لە خەو بە ئاگا دێت؟

حیزبی دیموکرات کەی لە خەو بە ئاگا دێت؟

جار بینراوە: (937)

چەند ڕۆژ بەسەر کردە تیر*ۆری*ستییەکەی ئوسترالیا تێپەڕی.

یەکێک لە لێکەوتەکانی ئەو ڕووداوە، دەرکردنی باڵێۆز و سێ کارمەندی دیپلۆماتکاری ئێران بوو لەو وڵاتە.

ئەو ڕووداوە دەرفەتێکی باش بە حیزبی دیموکرات دەدات، دۆسیەی تیر*ۆر*کردنی هەردوو سەرکردە قاسملو و شەرەفکەندی بکاتەوە بە رۆژەڤ.

لانیکەم هەوڵ بدات لە ئوسترالیا و ئەمریکا و ئەوروپا، هەمانکات لە ڕێگای دەزگا یاساییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پرسی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی بوروژێنێت. بەتایبەت لەم کاتەدا کە گڵۆڵەی ئێرانییەکان کەوتووەتە لێژی.

ئایا بۆ حدکا کاری سیاسی جدی ناکات؟

ئایا حیزب لە ئێستادا، بە جۆرێک لە جۆرەکان، بە دۆخێکی نزیک لە دۆخی سەردەمی عەبدوڵا ئیسحاقیدا تێناپەڕێت؟

لە باشوور دانیشتوون لەگەڵ پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان خەریکی چاخواردنەوەن!

بەڕاست پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کێن و چین؟

سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات، وای لە ئەندامانی خۆی گەیاندووە، گوایە بە هۆی فشارەکانی ئێران لەسەر پارتی و یەکێتی، سنووری جوڵەی سیاسیان کەمبووەتەوە.

باشە گەر لە باشوور ناتوانن بجوڵێن، لانیکەم لە رێگەی ۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات ئەو کارانە ئەنجام بدەن!

سەیر ئەوەیە ئەمڕۆ ماڵپەڕی ناوەندی حدکا، لە ساڵڕۆژی تیر *ۆرکر*دنی قاسملودا، راگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە، لە بری ئەوەی هانی (دەوڵەتی ئۆتریش) نەمسا بدات دۆسییەی قاسملو زیندوو بکاتەوە، رەخنە لە دەوڵەتی نەمسا دەگرێت کە کاتی خۆی، لە بەرژەوەندی ئێران، دۆسییەکەی داخستووە!

مرۆڤ هەست بە بێئومێدی دەکات، کاتێک دەبینێت حدکا لەم هەلومەرجە زۆر خراپەی ئێراندا، ئەمە گو ئەمە ستراتیجییەتی!!

….

تێبینی: ئەو دۆست و بەڕێزانەی من دەناسن و لە حدکا نزیکن، تکایە سەرنج و رەخنەی من دۆستان وەربگرن!

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 91 📊 Click Here