حوکمڕان لە هەرێمی کوردستان هۆکارە سەرەکی نەبوونی ئازادییە
سالار واحید سابیر
وڵاتی عێراق، وەک وڵاتێک کە پڕ لە جیاوازی مەزهەبی و ئاینییە، بووەتە هۆی دروستبوونی گرووپ و حیزبە سیاسی و ئاینی جیاواز و هەروەها کەمنەتەوەکانی فراوان. لەو دا، گەلی کورد هەرگیز بێبەش نەبوون لەو دابەشبوونە ناوخۆییە، بەڵکو خۆیان بە شێوەیەکی چالاک بەژداربوون لەو بوارە، بەهۆی بوونی گرووپ و حیزب و میلیشیای سیاسی و بیرۆکە جیاوازەکانی خۆیا
لەگەڵ ئەوەش دا لەسەرووی هەموو ئەو قەیران و گەندەلیانەی باڵیان بەسەر عێراق و هەرێمی شەوە کێشاوە نەبوونی ئازادی را دەربینە و لە هەمان کاتدا تەنانەت دادگاكانیش بێبەش نەبوون لەم هەژموونە چەوتەی ئەم چەتانە دەسەڵات
دادگاکان بە حزبیکراون و سەروەریان لە دەست داوە تا ئەو شوێنە ئازادی لە ئازادی را دەربرین کەوا هیج مەترسیەن بۆ کورسی دەسەلات دروست نەکەی هەر کە زانیان بەرژەوەندیەکەیان لە مەترسی دایە ئەوکاتە گومانی زۆر شتت پێ دەبەن بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەک بێ یان تیرۆرت بکەن یان بتخەنە زیندان بە هەر جۆرێك بیان هەوێت.
بەردەوامی قەیرانی سیاسی، ئابووری و دارایی، کەمبوونی مووچە، بێکاری، گرانی، نەخۆشی و گرفتەکانی سووتەمەنی، کێشەی ئاو و کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری، هەموو بەشە جیاوازەکانی ژیان لە هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری بێدەنگی و ناعەدالەتی و ستەم خستووەتەوە. ئەمە بووەتە هۆی بەهەدەردانی سەروەت و سامانی وڵات
کایەی سیاسی کوردستان لە ماوەی حوکمڕانی پارتە سیاسییە یەکان (پارتی و یەکێتی) وەک گۆمێکی وەستا بووە. بەڵام ئەو سیستەمەی حوکمڕانی، نەک پەتایەکی ژیانبەخش، بەڵکو تەوقێکی کوشندە بووە بۆ هیوای ژیانی تاکەکانی کوردستان.
ئەم دۆخەی ئێستا خوڵقاوە زادەی چەند ڕۆژێک نییەبەڵکو کەڵەکە بوونی چەندین ساڵەی درێژە کێشانی ڕەوشی ئابووری وسیاسی و لێکترازان و بێ متمانەیە، ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتبار بێت حوکمەتی عێراق بەگشتی و حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment