حکومەتی هەرێم چەندین ملیار دینار بۆ هاوڵاتیان دەگێڕێتەوە

حکومەتی هەرێم چەندین ملیار دینار بۆ هاوڵاتیان دەگێڕێتەوە

جار بینراوە: (23)

-

پرۆژەی رووناکی بڵاویکردەوە،
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پاڵپشتی دارایی هاووڵاتییان، بڕی زیاتر
لە 8.7 ملیار دیناری لەسەر پسوولەکانی کارەبا بۆ هاوبەشانی ماڵان گەڕاندەوە
.

ئەم بڕە پارەیە لە
چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەدایە کە مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، تێیدا بڕی 20٪
داشکاندن کرا بۆ هەر پارەدانێک کە لە ڕێگەی سەکۆی دیجیتاڵیی حکومەتەوە (ئی-پسوولە)
ئەنجام بدرێت
.

لە ڕێکەوتی 10ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان پڕۆژەی (ئی-پسوولە) و داشکاندنی 20٪ی بۆ خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند
.

حکومەت جەختی کردووەتەوە،
کە زۆرینەی هاوبەشانی ماڵان لە پسوولەی مانگی دوودا سوودمەند بوون، ئەوانەشی کە هێشتا
نەیگرتووەتەوە، لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو پاڵپشتییە دەیانگرێتەوە
.

حکومەتی هەرێمی
کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە بڕی تەواوی ئەم پاڵپشتییە جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، پڕۆژەی (ڕووناکی) دەگاتە سەرتاسەری
هەرێمی کوردستان و کێشەی کارەبا بە تەواوی بەرەو چارەسەری کۆتایی دەچێت.

بابەتى تر

👤
Live: 33 Today: 1,585 📊 Click Here