حكومه‌تی هه‌رێم: سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ جزیرێ مێژوویی بوو

–
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگای شرنا‌خ و ده‌ڤه‌ری جزیرێ له باكووری كوردستان به “مێژوویی” وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: “هه‌موو لایه‌كمان به هاوكاریی یه‌كتر ، هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان بده‌ین”.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: “به‌ڵام دواتر لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز و نه‌خوازراو و دوور له مه‌به‌ست هاتنه ئاراوه، كه دڵگرانیی لێكهوتهوه”.
ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه سه‌رده‌مێكی ناوازه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری توركیا و هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه”.
حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه “به پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌كمان به هاوكاریی یه‌كتر ، هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان بده‌ین و جه‌خت له قووڵتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ین”.















Post Comment