×

حكومه‌تی‌ سوریا تانك و چه‌كی‌ قورس ره‌وانه‌ی‌ ئه‌شره‌فیه‌ و شێخ مه‌قسود ده‌كات

حكومه‌تی‌ سوریا تانك و چه‌كی‌ قورس ره‌وانه‌ی‌ ئه‌شره‌فیه‌ و شێخ مه‌قسود ده‌كات

جار بینراوە: (1.2K)


حكومهتی سوریا تانك و چهكی قورس رهوانهی گهڕهكهكانی ئهشرهفیه و شێخ مهقسودی شاری حهڵهب كه دانیشتوانهكهی كوردن دهكات.

بهگوێرهی ئهو وێنانهی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاوكراونهتهوه، حكومهتی سوریا بهمشهوه تانك و چهكی قورسی رهوانهی گهڕهكهكانی ئهشرهفیه و شێخ مهقسودی شاری حهڵهب كردووه.

لای خۆیهوه وهزارهتی بهرگری سوریا له راگهیهندراوێكدا جهختی لهوه كردهوه كه “جوڵهپێكردنی هێزهكان له چوارچێوهی پلانی بڵاوكردنهوهی سوپا له چهند قۆڵێكدایه”.

وهزارهتی بهرگری سوریا دهڵێت: “پابهندین به رێككهوتنی 10ی ئادار لهگهڵ ههسهده و نیازی هیچ كردهیهكی سهربازیمان له دژی نییه”.

ئهمهش دوای ئهوه هات كه ئهمشهو دانیشتوانی گهڕهكهكانی ئهشرهفیه و شێخ مهقسودی شاری حهڵهب كه كوردن دژی گەمارۆی سەپێنراو و داخستنی دەروازەکانی گەڕەکەکانیان ناڕهزایهتییان دهربڕی، بهڵام لهلایهن هێزهكانی رژێمی سوریاوه هێرشیان كرایهسهر و بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان چهندین كهس توشی تهنگهنهفهسی بوون و رهوانهی نهخۆشخانه كراون.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,536 📊 Click Here