حاكم شێخ له‌تیف: ئه‌وه‌ی‌ هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی‌ سوریا رێككه‌وتن نییه‌ و ته‌سلیم بوونه‌

حاكم شێخ له‌تیف: ئه‌وه‌ی‌ هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی‌ سوریا رێككه‌وتن نییه‌ و ته‌سلیم بوونه‌

جار بینراوە: (1.2K)

– 
حاكم شێخ لهتیف پسپۆڕی بواری یاسا و پهرلهمانتاری پێشوو له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگهیاند كه ئهوهی لهنێوان هێزهكانی سوریای دیموكرات و حكومهتی سوریا كراوه، رێككهوتن نییه و تهسلیم بوونه “بهداخهوه”.

حاكم شێخ لهتیف له راگهیهندراوێكدا نووسیویهتی: 

*بهگوێرهی ئهو بهیاننامهیهی ئهمڕۆ ههسهده بڵاویكردۆتهوه هاتنه ناوهوهی هێزهكانی ئهمنی عامی سهر به دیمهشق كه له شاره عهرهبیهكانهوه دهیانهێنن (نهك هێزهكانی ئاسایشی كورد) بۆ ناو ههردوو شاری حهسهكه و قامیشلۆ واته تهسلیم بوون و زۆر مهترسیداریشه.

*چونكه وا دهكات عهرهبهكانی حهسهكه و قامیشلۆ له كورد ههڵبگهڕێنهوه و كاری تۆلهسهندنهوه بكهن.

*ئهوان له ئێستادا كه لهژێر دهسهڵاتی هێزی كوردیدان ههمشه كێشه و فهوزا دروست دهكهن و كاری تیرۆریستی و تێكدهرانه ئهنجام دهدهن.

*بهداخهوه ئهوه رێك داگیركردنهوه و تهسلیمكردنهوهی حهسهكه و قامیشلۆیه بهبێ تهقه سهرهڕای ئهو ههموو شههید و بریندار و ماڵوێرانییه.  

*واته لهدهستدانی ههموو شتێك دهشیبینن، بهداخهوه لهم كاتهشدا دهكرێت كه جیهان وا خهریكه بێتهسهرخهت بۆ كورد و كورد خۆشی خۆی ریكخستۆتهوه و بهرگری دهكات.  نابێت قبوڵ بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 91 📊 Click Here