جەنگی ئێران و ئەگەرەکانی بەردەم رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەم جەنگەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەک جەنگی
دوازدە رۆژە نابێت، چونکە لەم جەنگەدا ئیسرائیل تەنها نیە بەڵکو ئەمریکاش بەشدارە،
هەر بۆیە گورزی سەر ئێران و هاوکێشە سیاسیەکان جیاواز دەبن. لە راستیدا دەبێت
ئەوەش بڵێین کە ئیسرائیل نەخشە داڕێژەر و بکەری پشتی ئەم جەنگەیە و ترەمپ
لەسەر بنەمای سیاسەت و ئارگیومێنتەکانی ئیسرائیل هاتۆتە ناو جەنگەکەوە. ئەمە
رایەکی بەهێزە لەناو میدیا و کەسانی باڵادەستی ناو سۆشیال میدیای ئەمریکادا کە
ئیسرائیل دەستی پشتەوەی ترەمپە بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە.
خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە
کە بەشێکی گەورەی بڕیاردانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە لەلایەن ترەمپەوە دراوە.
بێگومان چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەکەیدا لە دوو مانگی پێشوودا کردووە سەبارەت
بە ئەگەرەکانی هێرش بۆ سەر ئێران. ناردنی کەشتیە جەنگیەکان بۆ دەریای ناوەڕاست
ئاماژەیەکی روون بوو بۆ دەستپێکردنی شەڕ. ترەمپ پێیوابووە، بە پێی ێکی
نیویۆرک تایمز، کە ئیسرائیل لە هەموو بارێکدا هێرشەکە دەکات و ئەمەش وادەکات کە
ئەمریکا بهێنرێتە ناو شەڕەکەوە، لە بەرئەوە ترەمپ چارێکی دیکەی نیە و دەبێت بە
هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیسرائیلدا جەنگەکە بەڕێوەبەرێت. ئامانجی ئیسرائیل لەم جەنگەدا
بە هەموو شێوەیەک لەناوبردنی رژێمی ئێرانە و کۆتایهێنانە بەو مەترسیەی کە
ئیسرایل بە کۆتا هەڕەشەی دەبینێت لە
ناوچەکەدا و پاش ئەمە هێزێکی گەورەی پڕ لە مەترسی نامێنێت. بەڵام رەنگە تورکیای
ئەردۆگان، پاش نەمانی ئێران هەڕەشەیەکی دیکە بێت بۆ سەر ئیسرائیل. بێگومان دەبێت تورکیا
بە جۆرێکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. کەواتە لە ئێستادا ئەمریکاش لەسەر هەمان
رەوتی ئیسرائیل دەیەوێت رژێمی ئێران بگۆڕێت، بەڵام لەمەدا ترەمپ بەردەوام رای خۆی
دەگۆڕێت، بۆیە ئیسرائیل دەبێت بە پەلە ئەو کارانە بە ئەنجام بگەیەنێت تا ترەمپ
دەرفەتی ئەوەی نەبێت پلانی وەک ئەوەی فەنزوێلا دابڕێژێت
کەواتە ئەگەر ئامانجی گۆڕینی رژێم بێت، پێدەچێت ئەمریکا
و ئیسرائیل پێویستیان بە کورد بێت. دەنگوباس و ەکان لە ئێستادا قسەیەکی زۆر
لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەمریکا و ئیسرائیل کار لەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
دەکەن تا هێزەکانی خۆیان رێکبخەن و پڕچەکیان بکەن بۆ چوونە ناو ئێرانەوە. هەروەک
رۆژێک دوای لێدانی ئێران ترەمپ قسەی لەگەڵ بارزانی و تاڵەبانیدا کردووە. هەرچەندە
قسەیەکی زۆر لەسەر ئەوە دەکرێت کە دەبێت کوردی رۆژهەڵات ئەم هەلە لەدەست خۆی نەدات
و بچێتە ناو جەنگەکەوە بۆ لێدانی رژێمی ئێران و رزگارکردنی شارەکانی رۆژهەڵات.
لێرەدا چەند خاڵێک گرنگە بخرێنەڕوو.
یەکەم، هەڵەیە ئەگەر حیزبەکانی رۆژهەڵات لە
ئێستادا بچنە ناو ئەم گەمەیەوە، هێشتا زۆر زووە و دەبێت بۆمبارانەکە بە تەواوی
هێزی لێدانی ئێران شەکەت بکات و توانای بەرپەرچدانەوەی گەورەی نەبێت. مەترسی
گەورەی ئەم کارە ئەوەیە کە باشور دەکەوێتە بەر هێرشی رۆکێتەکانی ئێران،
ئەویش لەبەرئەوەی کە زۆرینەی حیزبەکانی رۆژهەڵات، جگە لە پژاک، هێزێکی گەریلایی و
رێکخراوەیی تۆکمەیان لە شاخەکاندا نیە و بارەگاکانیان و خێزانەکانیان لەناو شار و
شوێنە دیارەکاندایە، کە ئەمەش دەبنە ئامانجی هێرشەکانی ئێران، جگە لە
بنکەکانی ئەمریکا لە کوردستان.
دووەم، کورد دەبێت ئیتر وانە لە دۆخی رۆژاڤا و
سەردەمەکانی پێشوترەوە وەربگرێت کە نەبێت بە داردەست بەبێ ئەوەی دەستکەوتەکانی خۆی
مسۆگەربکات. هەر کارێکی سەربازیی و ئامادەیی بۆ چوونە ناو ئێرانەوە دەبێت لەسەر
بنەمای رێکەوتنێکی فەرمی و نوسراو لەگەڵ ئەمریکادا بکرێت کە کورد دەبێت ئەو
مافانەی بۆ مسۆگەر بکرێت کە داوای دەکات. واتە دەبێت لانی کەم، رێکەوتن لەسەر ئەوە
بکرێت کە سیستمی داهاتووی ئێران دەبێت لە سەر بنەمای فیدراڵیزم دابمەزرێت کە کورد
بتوانێت خۆی بەڕێوەبەری تەواوی خۆی هەبێت. سیستمێکی فیدراڵی و نامەرکەزی بۆ ئێران
و ناوچەکە گرنگیەکی زۆری بۆ کورد و نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە هەیە کە لە سەد ساڵی
رابردوودا دەوڵەتە مەرکەزیەکانی ناوچەکە خەریکی هەمیشە سەرکوتکردن و قڕکردنی کورد
بوون.
سێیەم، هەندێک باس لە دابینکردنی ناوچەی دژە فڕین دەکەن
لەسەر ئەو شارانەی دەشێت لەلایەن حیزبەکانی رۆژهەڵاتەوە رزگار بکرێن، بەڵام ئەمە
لە دۆخی شەڕدا مسۆگەر ناکرێت. ئەم سیناریۆیەیە کاتێک روودەدات ئەگەر شارەکانی
کوردستان رزگار بکرێن، بەڵام حکومەتی ئێران نەڕوخێت و ئەمریکا دانیشتن لەگەڵ رژێمی
ئێراندا بکات. ئەوکات، ئەگەر ئەمریکا کورد نەپارێزێت لە رێگەی ناوچەی دژە فڕینەوە،
ئەوا دەبێتە یەکێک لە دۆخە کارەساتبارەکان. کەواتە هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵات دەبێت
مسۆگەری ئەوە لە ئەمریکا وەربگرن سەبارەت بە ناوچەی دژە فڕین لە ئەگەری نەڕووخانی
رژێمی ئێراندا.
چوارەم، بێگومان یەک گیی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵات لە
ئێستادا زۆر گرنگە، واتە ناکرێت ئەم هێزانە لە ئێستادا خەریکی شەڕی ئایدۆلۆژی بن و
بە کۆمەڵێک شتی لاوەکیەوە خەڵک دابەش بکەن، کە ئەمە نیشانەی بێبەرنامەیی و نەبوونی
عەقڵی سیاسیە. کارێکی باشە کە ئەو پێنج هێزە سیاسیەی رۆژهەڵات بەرەیەکیان
پێکهێناوە و کۆمەڵێک خاڵی ان وەک بەرنامەکاریان داڕشتووە، بەڵام دەبێت زۆر
بە هەماهەنگی و پێکەوەیی کاربکەن و هێزەکانی دیکەش ئامادەیی کارکردن لەگەڵ ئەم
بەرەیەدا نیشانبدەن و ببنە بەشێک لە بەرەیەکی بەرفراوان و خاوەن گێکی سیاسی و
پراگماتی.
06/03/2026
ەکانی تری نوسەر
-

جەنگی ئێران و ئەگەرەکانی بەردەم رۆژهەڵاتی کوردستان -

کارەساتی حەلەب و پرەنسیپی جەنگ و رۆژانی داهاتوو بۆ رۆژاڤای کوردستان
-

بڕوخێ دەوڵەتی-نەتەوە؟
-

کاتێک شار دەبێتە قوربانی -

راگرتنی جەنگ و رزگاربوونی ئێران -

جەنگی ئێران و ئیسرائیل: وردە جەنگ و جەنگی گەورە -

شەڕ لە پێناوی ئاشتیدا
-

سێگۆشەی حوکمڕانی لە کوردستاندا -

ئیکۆساید وەک جینۆساید
-

چۆن لە سێکولاریزم تێبگەین؟
-

خواناس لەبەردەم گی مرۆڤکوژیدا
-

بێئاگایی میدیای کوردی و سیاسی و هەتا دوایی -

بەشتکردنی ژنان و کچان
-

هەڵکشانی دەسەڵاتخوازیی و فاشیزمی نوخبەی حوکمڕانی و لێدانی ئازادی بیروڕا لە کوردستاندا -

بەسەربازگەکردنی سلێمانی
















Post Comment