جیهان دەکوڵێت و شەڕ لە دەرگای کوردە

جیهان دەکوڵێت و شەڕ لە دەرگای کوردە

جار بینراوە: (969)

زۆربەی توێژەرانی سیاسی و دەزگاو دامەزراوە
ستراتیژیەکان لە سەر ئەو باوەر سەقامگر بوونە، کە ساڵی ٢٠٢٦ لە سەر ئاستی جیهان بە
گشتی و خۆرهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی ساڵی شەڕە نەک ئاشتی. لەم دۆخ و دەوەنەدا جیهان دەکوڵێت و شەر لە
دەرگای کورد ئامادەیە.

لە
دواین رۆژەکانی کۆتای ساڵی ٢٠٢٥ بڵابوونەوەی پەیپەری ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەی
ئەمریکا و بانگەشەکردنی بەرپرسانی بۆ نزیکبوونەوەی لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران،
تەوای جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەراستی سەرقاڵ و نیگەران کردوە. ئەگەرەکانی هەڵگیرسانی
شەڕ لە چەندین ناوچەی جیهان زۆر نزیکە لە تەقینەوە.

گۆرینی زیاتر لە سی دبلۆماتکاری ئەمریکا لە
لایەن دۆناڵد ترامپەوە، لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئاماژەیەکی روونی
دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ستراتیجی و سیاسیە، لە تەواوی جیهاندا بەرجەستە
دەبێتەوە. ترامپ وا باس لەو دبلۆتماتکارانە دەکات، کە ئەوان پیاوانی سەردەمی، کۆنن
دبلۆماتکاری کلاسیکین، باوەریان لە سەر بنەمای ئامرازە نەرمەکانی حیوار و گفتوگۆ و
ئاشتی سەقامگیر بووە. لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢٦ پێویستی بە جەنراڵی سەربازیە لە بەرگی
مەدەنیدا، پێویستی بە کەسایەتەیەکە وەلای رەهای بۆ پرنسیپی (بەرژەوەندی ئەمریکا لە
پێش هەموو شتێکەوەیە) هەبێت، ئامادەی ئەوەی تیادا بێت هەموو بریارەکانی ئەجندای
نوێی ئەمەریکا بەبێ دوو دڵی و بێ کەموکورتی جێبەجێ بکات. پاڵپشتی تەواوی پرۆژەکانی
سەر لە نوێ دابەشکردنەوەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست بکات.

لەم کەتوارەدا پرۆژە یان رێکەوتنامەی برایمی
دەبێتە یەکەم مەنزڵی جێبەجێکردنی ئەجندای نوێی ئەمەریکا و پرۆژەی خۆرهاڵاتی
ناوەراست دەبێتە مەرجی هاوپەیمانی و دۆستایەتی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکە.

لە
پرۆژەی سترایژی ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریکا دا تەواوی ئەجندا و دنیابینی و
خواستەکانی ئەمریکا وەک زلهێزی و جەمسەرێکی سیستمی نێودەوڵەتی نوێ،
دەخرێتەروو. لەم پرۆژەیەدا سەرلە نوێ دارشتنەوەی نەخشەی سیاسی و سروشت و ئایدیا و
فۆرم و مۆدێلی سیستمە سیاسیە لۆکاڵیەکانیش دکاتە ئامانج. لەم نێوەندەدا ئاماژەکان
باس لەوەیش دەکەن، لە ئەجندای سیاسی ئەمەریکادا دارشتنەوەی سیستمی هەرێمایەتی لە
خۆرهەڵاتی ناوەراست دەبیتە ئامانج، لەم پرۆسەیەشدا هەڵوەشاندنەوەی وڵاتە
هەرێمایەتیە بەهێزەکان ئەگەرێکی بەهێزە، لەم مەنزیلەیشدا وڵاتانی (تورکیا، ئێران،
میسر، جەزائیر، سعودیە) لە ناو نەخشەی گۆرانکاریەکاندان، هەر ئەمەیش هۆی ئەوەیە،
کە جیاکردنەوەی سۆمال لاند و یەمەن دەبێتە مەترسی گەورە لای ئەم وڵاتانە و بە گشتی،
دژایەتی دەکەن. هەندێک بۆچونەکان پێیانوایە لەم دەمەدا وڵاتی ئیمارات لە هاوشانی
ئیسرائیل دەبێتە عەرابی گۆرانکاریەکان و جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی برایمی.

لە
ئەورۆدا ناوچە گەرمەکانی شەڕ و پێکدادن لە سەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەراست، رۆژ بە
رۆژ زیاتر دەکوڵێن و شەڕیش فەروانتر و قوڵتر دەبێتەوە. گەمەکەرە سەرکیەکان،
ئەمریکا و چین و روسیا و هێزە هەرێمایەتیەکان (ئیسرائیل، تورکیا، ئێران، میسر،
مەغریب، جەزائیر) لە باسک باسکێنە و رکەبەرایەتی سیاسی و سەربازیدان.

-شەڕ و پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە گەڵ
ئێراندا؛ پشکۆی ئاوری ئەم شەڕە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەگەشێتەوەو وادەی گڕگرتنی نزیکتر
دەبێتەوە. ئەمەریکا ناوی ئەم شەڕەی ناوە پێوەدانی دووپشک، بەو واتایەی ئەم لێدانە
جەرگبڕ دەبێت و کۆتای بە پەیپەری ئێرانی وەک هێزێکی هەرێمایەتی دێنێت. لەم
پرۆسەیەدا تا ئەورۆ هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی چونە پاڵ ئێران و بەشداریکردنی لە دژی
ئەمریکا و ئیسرائیل رانەگەیاندووە، بەڵام بەشێک لە راگەیاندنەکان باس لە هاوکاری
چەکسازی و پێدانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی لە لایەن رووسیا و چینەوە بۆ ئێران
دەکەن.

-گرژی و پێکدادنی نێوان ئیسرائیل و تورکیا؛ هەواڵەکان بە
چڕی جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە، کە شەڕی دووەمی ئیسرائیل لە ناوچەکە شەڕی لێدانی
تورکیا دەبێت، لەم ئەگەرەدا کۆمەڵێک ئاماژە دەبنە پاڵپشت بۆ دروستی ئەم بۆچوونە.
لەم دۆخەدا هاوپەیمانی (3+1)ی نێوان ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس بە عەرابی ئەمەریکا،
تورکەکان تەواو نیگەران دەکات. بۆ رووبەرووبونەوی ئەم دۆخە بە دوو ئاراستەدا
تورکەکان جوڵە دەکەن، لە ئاراستەیەکدا گوشارەکانیان بۆ سەر ناوچەی دەریای سپی
ناوەراست زیاتر دەکەن و رێکەوتن و لێکتێگەێشتنەکانیان لە گەڵ لیبیەکان و جەزائیر و
میسر دەمەزەرد دەکەنەوە. بە ئاراستیەکیتریشدا رودەکەنەوە بەرەی ئێران و رووسیا، لە
شەڕی ئێران ئیسرائیلدا، بە زارەکی، بە ئاشکرا پشتی ئێران دەگرن، لە سوریاشدا
ئەجندای سیاسیان لە گەڵ رووسەکاندا یەکدەخەنەوە.

-گرژیەکانی نێوان جەزائیر و فەرەنسا. لە ئەورۆدا جەزائیر هێزێکی
هەرێمایەتی گەورەیە، خاوەندارێتی هێزێکی سەربازی گەورە و قەبارەیەکی گەورەی ووزە
دەکات. لە رووی سیاسی و و سەربازیەوە ەکی بتەوی لە گەڵ روسیا و چین
دا هەیە. ەکانی جەزائیر و ئەوروپا زۆر ئاڵۆزە و لەوەدایە بە تەواوەتی تێکبچێت.
کێشەی لە گەڵ مەغرب و مالی و نیجیریا هەیە. گوشارەکان لە سەر ئەم وڵاتە رۆژ بە رۆژ
توندتر دەبێت. پرۆگرامێکی هاوکاری سەربازی لە نێوان رووسیا و جەزائیردا هەیە. بەقوڵبوونەوەی
ناکۆکیەکان رووسیا هێزێکی سەربازی بەرەو کەنارە ئاویەکانی جەزائیر دەستپێکردوە. لە
ئاراستەیەکیتردا جۆرێک لە هاوپەیمانی لە نێوان جەزائیر و میسر و لیبیادا لە
گەڵاڵەبووندایە.

-داننانی ئیسرائل بە سۆمال لاند پەیپەرێکیتری قەیرانەکانی
خۆرهەڵاتی ناوەراستە. ئەم داننانە و دابەشکردنی سودان، وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و
تورکیا بە پلەی یەکەم نیگەران دەکات، عەرەبی ئەم دانپێدانانە بە سەرەتای دابەشکردنی
وڵاتانی عەرەبی دەزانن. هاوکات تورکەکانیش جگە لەوەی پێیانوایە ئەم دانپیادانانە
دەرگای قسەو باس بۆ جیابوونەوەی کورد لە تورکیا دەکاتەوە، هاوکات رۆڵ و پێگەی
تورکیاش زۆر لاواز دەکات. وەک تورکەکان گەورەترین سەربازگەیان لە وڵاتی سۆماڵ
هەیە. ئەم دانپێدانانەی ئیسرائیل بۆ هەرێمی سۆماڵ لاند وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، جگە
لەوی گاریگەری بنکە سەربازیەکەی تورکیا زۆر سنوردار دەکات، هاوکات فاکتەرێکی
بەهێزی لاوازکردن و تێکشکانی هێزە نەیارەکانی ئەمریکا دەبێت لە ناوچەکە، لە ناوەخنیشدا
هەنگاوێکیتری جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی ئیبراهیمی دەبێت، کە تورکیا و زۆربەی
وڵاتانی عەرەبی بە مەترسی لە سەر ئایندەی خۆیانی دەبینن. بونیادنانی سەربازگەیەکی
ئیسرائیلی لەم هەرێمە، لە کەتواردا بونیادنانی هێزێکی گەورەی ئیسرائیل و ئەمریکا
دەبێت لە مەتریزی پشتەوەی هێزە نەیارەکانیان.

-قەیرانی یەمەن و بەرزبوونەوەی ئەگەری سەرلەنوێ
دابەشکردنەوەی. پرسی دابەشکردنەوەی یەمەن لە ئەورۆدا زیاترە لە قسە و باس و
بانگەشەی گوشارە، لە هەقەتدا بنەمایەکی سیاسی لۆجیکی هەیە. بە هەمان شێوەی سۆماڵ
لاند دەچێتە چوارچێوەی رێکەوتنامەی برایمی و پرۆسەی دابەشکردنەوەی خۆرهەڵاتی
ناوەراست لە سەر بنەمای پرۆژەی خۆرهەڵاتی ناوێنی نوێ.

کورد لە کورەی
گۆرانکاریەکاندا

ئەوەی لەم مەنزیلەدا بۆ کورد دەبێتە گرفت، ئێمە
لە دنیابینی و ئەجندادا لە سەر ئاراستەیەک کۆک نین، یان بە دوو ئاراستەی پێچەوانەی
یەکتر دەجوڵێینەوە. زۆربەی بۆچونەکان لە سەر ئەو باوەرەن، کە کوردستان بە گشتی
دەبێت لە بەرەی ئەمریکادا بێت و زۆر بە توندی بەرگری لە رێکەوتننامەی برایمی بکات.
لۆجیک ئەوەیە لە باسک باسکێنەی هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکاندا بکەوێتە دوای
ئەجندای نەتەوەی خۆی و کار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەی بکات. دابەشبوونی کورد بە تایبەتی لە باشوری کوردستان
بە سەر دوو ئەجندای نێودەوڵەتی دا، تەسلیم بوون بە ئیرادەی وڵاتە هەرێمایەتیەکان
کارەساتی لە دوایە.

زۆربەی ئاماژەکان ئەو راستیە ئاشکرا دەکەن، کە سەرکردایەتی
سیاسی کورد لە ئەورۆدا لە ناو داوی بەرژەوەندی کۆمەڵە کاسەنێکدا هەموو خەونی ئەم
میللەتە بە با دەدن. شەڕ لە دەرگای کوردە؛ لە رۆژئاوا مەترسیەکان شەڕ بە روونی دەرکەوتوون، لە باشور دۆخەکە بەشێوەک ئاڵۆز و
شێوێندراوە کورد بوەتە بەردەبازی نەیارانی. لە باکوری کوردستان پرۆسەی ئاشتی
لێوانلێوە لە گومان و مەترسی.

31/12/2025

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر

👤
Live: 179 Today: 856 📊 Click Here